ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
لە‌دە مانگی كاركردنی پە‌رلەماندا، پەرلە‌مانتاران رای جیاوازیان لە‌سە‌ر ئە‌دای كاری پەرلە‌مان هەیە
...گه‌رانه‌وه
2010-07-02 13:10
مه‌عاز فه‌رحان
په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر
ئه‌دای كاری په‌رله‌مانی كوردستان دروستكردووه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا، ته‌نها 10 پڕۆژه یاسا په‌سه‌ندكراوه.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌خولی سێیه‌مدا به‌په‌سه‌ندكردنی 10 پڕۆژه یاساوه پشووی هاوینه‌ی ده‌ستپێده‌كات‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانیش ده‌ڵێن په‌رله‌مان ماندوونه‌بووه تاپشوو بدات، داواشده‌كه‌ن به‌هۆی پێویستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی یاسای زیاتر په‌رله‌مان پشووه‌كانی كه‌مبكاته‌وه.
دوای ده مانگ له‌ده‌ستبه‌كاربوونی له‌خولی سێیه‌مدا، په‌رله‌مانی كوردستان خۆی بۆ پشووی هاوینه‌ی ئاماده‌ده‌كات‌و لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانیش ده‌ڵێن ململانێ سیاسییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای كاری په‌رله‌مان دروستكردووه.
په‌رله‌مانتاران رای جیاواز‌و جۆراوجۆر له‌سه‌ر چالاكبوون یان سستی كاری په‌رله‌مان هه‌یه‌و زۆرینه‌یان ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه، كه‌جۆرێك له‌ململانێی سیاسی‌و دژایه‌تی یه‌كتریی لایه‌نه‌كان، كاری په‌رله‌مانی په‌كخستووه‌و ده‌ڵێن ره‌تكردنه‌وه‌و دژایه‌تیكردنی پڕۆژه یاساكان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبایه‌تی بووه.
بڕیاره 1/7 په‌رله‌مانی كوردستان پشووی هاوینه‌ی خۆی ده‌ستپێبكات‌و ئه‌و پشووه‌ش دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران ئه‌و پشووه به‌پێویست ده‌زانن‌و به‌شێكی تریشیان ده‌ڵێن په‌رله‌مان ماندونه‌بووه تا پشوو بدات.
سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ پشووی په‌رله‌ماندایه، به‌ڵام پێیباشه ماوه‌ی پشووه‌كه كه‌مبكرێته‌وه. "ده‌كرێت ماوه‌ی پشووه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌و پشووه‌كانیش ببنه‌هۆی خۆئاماده‌كردنی په‌رله‌مانتاران" سه‌میر وای وت.
سه‌میر سه‌لیم ده‌ڵێت ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌رچه‌نده خیتابی ئیعلامی‌و جه‌ماوه‌ری‌و گه‌یاندنی زانیارییه‌كان به‌جه‌ماوه‌ر چالاكتر بووه، به‌ڵام وتی "له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه پرۆسه‌ی چاكسازی‌و گۆڕانخوازی له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چووه".
په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌دای كاری په‌رله‌مانی كوردستان دروستكردووه.
د. ئه‌حمه‌د وه‌رتێ سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتی "ده‌بوایه پێشئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌وتایه‌ته پشووه‌وه، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه‌پێویستبوون‌و په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، په‌سه‌ندبكرانایه".
ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ‌و جموجۆڵی جیاوازی تێدا بینرا، به‌هۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی خولی پێشووه‌وه كه‌هه‌موو قه‌واره‌كان به‌شداربوون له‌حكومه‌تداو ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوون.
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كاره‌كانی په‌رله‌مان دروستكردووه.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری په‌رله‌مانتاری پارتی له‌لیستی كوردستانی، ره‌تیده‌كاته‌وه كه‌په‌رله‌مان له‌كاره‌كانیدا سستبێت.
ئه‌و وتی "په‌رله‌مان خاو نییه‌و درێغی نه‌كردووه، نه‌ریتێكیتر هاته ناو په‌رله‌مان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك باسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه‌ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان سوكبكه‌ن".
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری پێیوایه كه‌چالاكبوونی په‌رله‌مان ته‌نها له‌گفتگۆدا بووه، ئه‌و وتی " ئه‌كتیڤبوون‌و چالاكبوونی په‌رله‌مان ته‌نها له‌گفتوگۆی لیسته‌كانی ناو په‌رله‌ماندا بووه، به‌داخه‌وه زۆرجار گفتوگۆیه‌كی ئه‌ساسی له‌سه‌ربابه‌تێك، ده‌كرا به‌گفتوگۆی خیتابی سیاسی".
به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا له‌دژی یه‌كتر پڕۆژه یاساكانی یه‌كتریان ره‌تده‌كرده‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ڵێن په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 مانگه‌دا كه‌مترین پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكرد.
عه‌بدسه‌لام به‌رواری وتی "هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك هاتبێته په‌رله‌مان، خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه، ئینجا ره‌تكرابێته‌وه، ئه‌وه بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه كه‌ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات رێگری له‌پڕۆژه یاساكانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات".
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ وتی "ده‌كرا په‌رله‌مان باشتر‌و چالاكتر بوایه، هۆكاره‌كه‌شی زیاتر په‌یوه‌ندی به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مانه‌وه‌یه كه‌بووه‌ته كۆسپێك بۆ سستبوونی كاره‌كان".
ئارام وتی "سستی‌و كه‌مته‌رخه‌می له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا ده‌بینم، چونكه پێشتر كه‌كات زۆرتر‌بوو له‌مانگێكدا یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام ئه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پێنج شه‌ش كۆبوونه‌وه كراوه".
ئارام قادر وتیشی "ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه‌ئۆپۆزیسیۆن پێشكه‌شیكردوون له‌ئاڕاسته‌یه‌كی حزبییه‌وه سه‌یرده‌كرێن، بۆیه زۆربه‌ی پڕۆژه‌یاساكانی ئۆپۆزیسیۆن یان ره‌تكراونه‌ته‌وه یان دواخراون".
عه‌بدوڵڵا مه‌لانوری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌باره‌ی پشووی په‌رله‌مانه‌وه، وتی "په‌رله‌مان ماندوونییه‌و ئه‌دایه‌كی چالاكانه‌ی نه‌بووه له‌رابردوودا، خۆتان ده‌زانن ئێمه چه‌ندین كێشه‌ی یاساییمان هه‌یه، حكومه‌تێكی ناچالاكمان هه‌یه كه‌گومانی گه‌نده‌ڵی لێده‌كرێت‌و پێویسته چاودێری بكرێت، بۆیه نه‌خێر په‌رله‌مان زۆركه‌مته‌رخه‌مبووه، ماندووش نییه تاپشوو بدات".
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری پێیوایه كه‌ده‌ستێك هه‌یه، ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان لاوازبێت‌و وتی "ئه‌وه‌ی من بزانم به به‌رنامه كار بۆ لاوازكردنی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان توانای لێپێچینه‌وه‌ی نه‌بێت له‌كاروباره‌كانی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان یاسای باش ده‌رنه‌كات".
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و كێبڕكێی سیاسیی به‌هۆكاری لاوازی په‌رله‌مان ده‌زانێت‌و وتی "بوونی كێبڕكێی سیاسیی كاریگه‌ری خۆیی هه‌یه له‌سه‌ر په‌سه‌ندنه‌كردنی پڕۆژه یاساكان، خودی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش پرۆژه‌كان دره‌نگ ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه".
رابه‌ر ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسك كه‌رێكخراوێكه چاودێری كاره‌كانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت ده‌كات، وتی "له‌ڕووی ده‌ركردنی یاساوه، په‌رله‌مان سست بووه".
هه‌روه‌ها وتی "ململانێیه‌كی سیاسیی هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، له‌ڕووی یاساوه ململانێی ناو لیسته‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای په‌رله‌مان هه‌بووه".
له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، پڕۆژه یاسای خوێندنی كراوه‌و یاساكانی داواكاری گشتی‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنی ماڵه‌وه‌و پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی‌و یاسایی گه‌نجان‌و پرۆژه یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان ره‌تكراونه‌ته‌وه
.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService