 فەیسەڵ ئیبراهیم ، ئەندامى مەڵبەندى هەندەرانى کۆمەڵى ئیسلامى:
"پێویستە پاش کۆنگرە کاریگەرى خۆمان له‌سه‌ر شه‌قامی سیاسی دیاری بکه‌ین".
دیمانەى: زانکۆ عەلى
فەیسەڵ ئیبراهیم ، کاندیدى مەڵبەندى هەندەرانى کۆمەڵى ئیسلامى بۆ پۆستى سەرکردایەتى نوێى کۆمەڵى ئیسلامى وەڵامى چەند پرسیارێکى تایبەت بەمشێوەیە ئەداتەوە:
+ کۆنگرە لاى ئێوە چى دەگەیەنێت؟ قسەتان لەسەر کۆنگرەى خزبە ئیسلامییەکان بە تایبەت کۆمەڵى ئیسلامى چییە؟
ــ الحمد لله ولێلاە ولسلام علی رسول الله وعلی اله و ێحبه ومن والاه. زۆر سوپاسی به‌رێزتان ده‌که‌م بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته.سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ی به‌رێزتان وه‌ک لای هه‌مووان روونه که کۆنگره واته وێستگه‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه،به‌خۆداچوونه‌وه به هه‌موو هه‌موو رابردووی کاره‌کاندا که له کۆتایی کۆنگره‌ی پێشوه‌وه ئه‌نجام دراون.هه‌روه‌ها کۆنگره هه‌مان وێستگه‌شه بۆ داڕێژانی پلانی کارکردن بۆ ماوه‌ی داهاتوو وه دیاری کردن و ره‌نگ رێژکردنی هێڵه گشتیه‌کانی کاری داهاتووه له هه‌موو روویه‌که‌وه.ئه‌م پێشه‌کیه بۆ کۆنگره‌ی هه‌موو حزب و پارتێکی سیاسی یه به‌ڵام به نسبه‌ت حزبێکی ئیسلامییه‌وه تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی تریش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که پێویسته له هه‌موو هه‌نگاوێکدا ره‌چاوی ئه‌وه بکرێت که له‌گه‌ڵ نه‌گۆره‌کانی ئیسلامدا ته‌ریب و گونجاو بێت. ئه‌م کۆنگره‌ش له هه‌لومه‌رجیکدا ده‌به‌سترێت که بارودۆخی جیهان و ناوچه‌که له گۆرانێکی زۆر خێرادایه‌و رووداوه‌کان هێنده خێران ئه‌گه‌ر یه‌ک هه‌نگاو له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کاندا نه‌رۆیت ئه‌وا به‌جێ ده‌مێنیت. بۆیه ئێمه پێویسته زۆر به‌ووردی وه‌قعی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و جهان بخوێنینه‌وه‌و کاره‌کانمان به‌شیوه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ینه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت ،واته پێویسته ئه‌م شێوه ته‌قلیدیه چه‌ق به‌ستوه بگۆرین. ئه‌مرۆ جهان زۆر له‌وه بچوکتربووه‌ته‌وه که چاوه‌روان ده‌کرا و زۆریش پێکه‌وه گرێدراوه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی هه‌ژموونی ئه‌و به‌جیهانی بوونه‌یه(گلۆبالیزه‌شن) یه که کاری له هه‌موو به‌شیکی ژیانمان کردووه.بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین سوود له‌م هه‌ژموونه وه‌ربگرین ئه‌وا لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین.ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت که :یه‌که‌م پێویسته ئێمه هه‌موو تواناکانی خۆمان بخوێنینه‌وه‌و دیراسه‌ی بۆبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌کانی خۆمان بزانین.دووه‌م پێویسته واقعه‌که‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ش که له گۆره‌پانه‌که‌دا به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ین بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین واقع بینانه هه‌نگاوبنێین،چونکه ئێمه له هه‌ستیارترین پارچه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا کارده‌که‌ین که کوردستان و عێراقه. بۆیه پێویسته کۆنگره له‌ڕووی به‌رنامه‌ڕێژیه‌وه به پلانێکی ستراتیژی ووردو تۆکمه‌ی واوه کۆتایی به‌کاره‌کانی بهێنێت که له‌گه‌ڵ رووحی سه‌رده‌م گونجاوبێت و له ئاست خواستی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا بێت.
+ بوونى ڕاجیایى لە ناو کۆمەڵى ئیسلامی‌دا چۆن دەبینن؟
ـــ به بۆچوونی به‌نده بوونی بیروڕای جیاواز نه‌ک شتێکی ته‌نها پۆزه‌تیڤه به‌ڵکو پێویستیه‌کی حه‌تمیشه که له‌هه‌ر پارت و خزب و کۆمالێکدا هه‌بێت.چوونکه ڕا جیاوازی بوون په‌ره به کار ئه‌دات و گه‌شه‌ی پێده‌کات،به‌ڵام ئه‌میش وه‌کو هه‌موو شته‌کانی تری مرۆڤ ئه‌گه‌ر ته‌ندروست ته‌وزیف نه‌کرێت و به هه‌ڵه به‌کاربێت ئه‌وا زیان ده‌گه‌یه‌نێت(پێویسته ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که ڕا جیاوازی جیاوازه له بیروفکر جیاوازی،به‌یه‌که‌وه گرێدانی ( بیر)و(ڕای) جیاوازپێم وایه له رووی زمانه‌وانیه‌وه ئه‌بێت ڕاست بکرێته‌وه و له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه)، ڕا جیاوازی که له زمانی ئینگلیزی به (competition) واته منافه‌سه‌کردن ناوده‌برێت ئه‌مه شتێکی پۆزه‌تیڤه هه‌تا ده‌گاته (conflict) واته کیشه که ئه‌مه‌یان نێگه‌تیڤه‌و سه‌ره‌تای لێکهه‌ڵوه‌شاندنه.شتێکی زۆر ئاساییه که دوو مه‌ڵبه‌ند له‌سه بابه‌تێکی دیاری کراو دوو رای جیاوازیان هه‌بێت به‌ڵام ئاسایی نیه که کێشه بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کامیان ئه‌وی تر بروخێنێت..یان دوو ئه‌ندام له ئۆرگانێکی دیاری کراو دوو رای جیاوازیان هه‌بێت له‌سه بابه‌تیکی ستراتیجی به‌ڵام ئه‌وه ئاسایی نیه که یه‌کێکیان کوتله دروست بکات بۆ بۆچوونه‌که‌ی خۆی.هه‌روه‌ها ئه‌م منافه‌سه‌یه ده‌بێته شتێکی نێگه‌تیڤ کاتێک هه‌ولبدرێت هه‌موو که هه‌موو ئه‌ندامان به یه‌ک شێوه له قاڵب بدرێن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م ڕووه‌وه ته‌جرووبه‌و پێشینه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤمان نیه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌م روه‌وه هه‌ڵوه‌سته ده‌که‌ن،به‌ڵام پێویسته ئه‌مه بکرێته ستێکی ئاسایی و بشکرێته خاڵی هێز نه‌ک خاڵی لاوازی. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که بنه‌مای راوێژ کردن(شوری) له کاری ئیسلامی‌دا به‌مه‌به‌ستی هاوهه‌لوێست کردن و ته‌ریب کردنی ڕاو هه‌ڵوێست و بۆچوونه جیاوازه‌کانه.
+ ئایا ئه‌م راجیاوازیه له شێوه ئۆپۆزسیۆنیکی حزبیدا له کۆنگه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه؟
ــ سه‌ره‌تا ئێمه پێویسته ئه‌وه بزانین بوونی مه‌فهوومی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵات به‌کار دێت. به‌لام که ئێمه هه‌موومان له حزبێکدا و له چوارچێوه‌یه‌کی فکری‌دا کارده‌که‌ین که هه‌موو لایه‌ک له خاله سه‌ره‌کیه‌کاندا هاوراین و پێشی رازین پێم وانیه مه‌فهوومی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوخۆی یه‌ک حزب گونجاو بێت.ئه‌تونین بڵێین ئایا ئه‌م ڕا جیاوازیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆنگره ده‌بێت بێگوومان به‌ڵی،چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه پیشوه‌خت هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک جۆر بیرکردنه‌وه و پلان و به‌رنامه (که ئه‌مه ئه‌سته‌مه) پێک بێین ئه‌و کاته کۆنگره‌مان بۆچییه.یان چی واتایه‌ک بۆ کۆنگره ده‌مێنێته‌وه.
به‌بۆچوونی من هه‌رچه‌نده مناقه‌شه و لێکدانه‌وه‌ی خاڵه‌کان گه‌رمتر بن له‌ناو هۆڵی کۆنگره‌دا ئه‌وه زیاتر واتای زیندووبوونی کۆنگره‌یه..هه‌رچه‌نده رای جیاواز زۆرتربێت نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆنگره‌یه.
له‌کۆتایشدا داوا له هه‌موو خووشکان و برایانی ئه‌ندامانی کۆنگره ده‌که‌م که پاش ساغ کردنه‌وه‌ی نیه‌ته‌کانمان بیر له وه بکه‌ینه‌وه که چۆن ئێمه بتوانین له ئایندده‌دا پرۆژه‌ی کاری ئیسلامیمان سه‌ربخه‌ین.چۆن کاریگه‌ری خۆمان له‌سه‌ر شه‌قامی سیاسی دیاری بکه‌ین.چۆن ڕاگه‌یاندنێکی بینراو بیستراو خوێندراو ی ئاراسته‌کراوی ئامانج روونمان هه‌بێت.چۆن کاری ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان گه‌شه پێبده‌ین.چۆن بوواری هونه‌ری له‌خزمات کاری ئیسلامی‌دا ته‌وزیف بکه‌ین.چۆن لایه‌نێکی سیاسی پۆزه‌تیڤی به‌هێزی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی بین.چۆن ئاستی په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانمان بره‌و پێبده‌ین.چۆن کاری مۆسه‌ساتی بکه‌ین.
به ئومێدی ئه‌وه‌ی که کۆنگره خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و نوێبوونه‌وه بێت.
والسلام و علیکم ورحمه الله.
پرۆفایل/
- سالی 1970 له دایک بووه.
- ساڵی 1991 په‌یوه‌ندی کردوه به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه.
- ساڵی 1994 په‌یمانگای ته‌ندروستی له سلێمانی ته‌واو کردوه.
- یه‌که‌م پله‌ی حزبی ئه‌ندام رێکخراو بووه و کۆتا پله ش ڵیپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌ران به وه‌کاله‌ت بووه.
- ئێسته به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی مه‌ڵبه‌ند و یاریده‌ده‌ری ڵیپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى هەندەرانى کۆمەلى ئیسلامى
- قووتابی به‌شی(سیاست)ه له زانکۆی (Greenwich) له ڵه‌نده‌ن.
|