ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
روونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌سه‌ر سرودی (ئه‌ی ره‌قیب)
...گه‌رانه‌وه
2010-07-08 12:21
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
روونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له‌سه‌ر سرودی (ئه‌ی ره‌قیب) سه‌باره‌ت به بابه‌تێك كه به ناوی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه‌وه له چه‌ند سایت‌و رۆژنامه‌یه‌كدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی لێدوانێكی مامۆستا عه‌لی باپیر، له‌سه‌ر سرودی (ئه‌ی ره‌قیب)، به‌پێویستمانزانی چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه‌ڕوو:
1ـ مامۆستا عه‌لی باپیر له شوێنی دیكه‌شدا راشكاوانه بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سرووده ده‌ربڕیوه، كه ده‌بوو ئه‌و راشكاوی و شه‌فافیه‌ته‌ی مامۆستا له (را) ده‌ربڕیندا بنرخێنرێت و به مۆدێلێكی جوانی راده‌ربڕینی سیاسییه‌كانمان ئه‌ژمار بكرێت، نه‌ك ئه‌و هه‌ڵڵاو چه‌واشه‌كارییه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ناویانه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی چاووڕاوكردن له خوێنه‌ر. بێگومان یه‌كده‌نگی و یه‌كڕه‌نگییش ته‌نها له‌سه‌ر پیرۆزی و به‌ها باڵاكان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌ل و وڵات‌دا پێویسته ره‌چاو بكرێت، جگه له‌وانه هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی دیكه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرن، كه رابۆچوونی جیاواز له‌سه‌ریان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه ئایینی‌و سیاسیی‌و رۆشنبیریه‌كانه‌وه بێت.
2ـ سرودی (ئه‌ی ره‌قیب) له هیچ یاسایه‌كی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه ته‌نها مه‌رجه‌عی فه‌رمیی گه‌لی كوردستانه باسی نه‌هاتووه كه مارشی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانییه، ته‌نانه‌ت له ماده‌ی (11)ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمدا كه نووسراوه (سرودی نیشتمانی پێویسته به یاسا رێكبخرێت)، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له سرودی (ئه‌ی ره‌قیب) نه‌كراوه، ئیتر نازانین ئه‌و براده‌رانه به چ به‌ڵگه‌یه‌ك مۆری مارشی نیشتمانی له‌و سروده ده‌ده‌ن و به په‌سه‌ندكراوی هه‌موو كوردی داده‌نێن؟
3ـ تێكستی سروده‌كه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و وانییه كه ده‌ڵێن جێگای ره‌خنه لێگرتن و تانه لێدان نییه، پێش مامۆستا عه‌لی باپیریش زۆر له كه‌سانی رۆشنبیر‌و سیاسیی و ئایینی تێبینی وردیان له راگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌ری بڵاوكرده‌وه‌و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر دروستبوو، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی تێكستێكی گشتگیرترو سه‌رده‌میانه‌تر له‌وه‌ی (ئه‌ی ره‌قیب) بنووسرێت و پرۆفیشناڵانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش تۆمار كرا، به‌ڵام به هۆی ته‌وافوقی سیاسیی‌و بارودۆخی هه‌ستیاری كوردستان جارێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه راگیراوه. تێبنییه‌كانیش له‌سه‌ر سرودی (ئه‌ی ره‌قیب) جددین و ناكرێت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن، چونكه سروده‌كه نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و كاتێك وتراوه میلله‌تی كورد له‌وپه‌ڕی ژێرده‌سته‌یی و داگیركراویدا بووه، بێگومان ئاستی رۆشنبیریی جه‌ماوه‌ریش له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر جیاواز بووه له‌گه‌ڵا ئه‌مڕۆ. سه‌ره‌ڕای كه‌سایه‌تی و لایه‌نی ده‌روونی شاعیر كه به‌شێك له پسپۆڕان وای بۆ ده‌چن ئه‌و شێوه ده‌ربڕینه زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی حاڵه‌تی ده‌روونی خۆیه‌تی، جگه له‌وانه‌ش كوردستانی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌ته، ئیتر ته‌حه‌داكردنه‌كه‌ی شاعیر كه سه‌رتاپای شیعره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه زه‌رور نییه. خۆئه‌گه‌ر سه‌رنجی ده‌قی شیعره‌كه‌ش بده‌ین هه‌ڵه‌ی زه‌قی مێژوویی تێدایه سه‌باره‌ت به نه‌ژادی كورد كه چاوپۆشی لێناكرێت، ئه‌و ده‌ڵێت:(ئێمه رۆڵه‌ی میدیا‌و كه‌یخه‌سره‌وین)، كه ئه‌گه‌ر (رۆڵه‌ی میدیا) كه جێگه‌ی گفتوگۆ بێت، به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گره (كه‌یخه‌سره‌و) پاشایه‌كی ناوداری گه‌لی فارس بووه‌و چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌ی كورده‌وه نییه. ئینجا ئه‌و وشه‌و رستانه‌ی شیعره‌كه‌یان پێ هۆنراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كن زۆرێك له نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لێیان تێناگات‌و ده‌بێت ته‌رجه‌مه بكرێت بۆیان، به‌پێچه‌وانه‌ی مارشی نیشتمانییه‌وه كه به زمانێكی ساده‌و ره‌وان ده‌نووسرێته‌وه. كه‌موكورتیه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی (ئه‌ی ره‌قیب) بۆ مارش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ته‌نها باس له گه‌لی كورد ده‌كات و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی فه‌رامۆش كردووه كه به‌شێكن له دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه، راسته (كورد) نین، به‌ڵام (كوردستانیین). تێبنییه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌سه‌ر (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌رخستنی كه‌موكورتییه‌كی دیكه‌یه‌تی، ئه‌ویش لایه‌نه ئایینیه‌كه‌یه‌تی، كه ئه‌گه‌ر شاعیر له هه‌ڵچوونێكیدا وتبێتی (دینمان ئایینمان هه‌ر نیشتمان) بێگومان خیلافێك له‌سه‌ر ناشه‌رعیبونی ئه‌و رسته‌یه نییه‌و پێش مامۆستا عه‌لی باپیریش زانایانی دیكه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، چ پێویست ده‌كات ئه‌مڕۆ (دینمان، ئاینمان، هه‌ر نیشتمان) بكرێت به سرودو رۆژانه ئه‌م هه‌ڵچوون و هه‌ڵه زه‌قه بده‌ینه‌وه به گوێی جه‌ماوه‌ری موسڵمانداو هه‌ست و ویژدانیان بریندار بكه‌ین، له كاتێكدا كه هه‌ستی ئایینی هه‌موو كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌مان راگرتووه.
5ـ موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تی، كه ئه‌و به‌ڕێزانه وروژاندوویانه به‌رامبه‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر و ده‌ڵێن: (بۆی نییه باسی كوردایه‌تی بكات)، هه‌ركه‌س ئاگای له رابردوو و هه‌ڵوێست و كرداری مامۆستا عه‌لی باپیر بێت ئه‌و موزایه‌ده‌یه ناكات، مامۆستا نه‌یشاردۆته‌وه كه پابه‌ندی ئایینه‌و شانازیشی پێوه ده‌كات، به‌ڵام خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد‌و به‌رگریلێكردنی و خه‌بات و قوربانیدان له‌و پێناوه‌دا هه‌میشه به په‌رستش و عیباده‌تی زانیوه‌و به كرده‌وه‌ش سه‌لماندوویه‌تی. بۆیه ده‌بوو ئه‌و موزایه‌ده‌یان نه‌كردایه.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
كۆمێنتی خۆت بنووسه
هه‌ڵدێر هه‌ولێری
له راستی دا هه‌نێك گێره شێوێن هه‌ن به‌ته‌مای نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ن
چونكه ئه‌م سروده راسته هه‌ڵه‌ی مێژوویی تێدایه و ئێمه‌ش به گێلانه ئه‌یلێینه‌وه
به راستی كاك هادی له‌گه‌ڵ رێزم تۆ ئاستی بیر كردنه‌وه‌ت زۆر له‌وه نزم تره قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م ده‌نا تۆ هه‌ر به پێچه‌وانه‌ی رێگا لێئه‌خوریت .
amir
ئه‌ره برا ئسلامیكان كام فارس ناوی كیخسروه بو ئونه حز له عربچیتی ئه‌كن ئه‌گر ئه‌ونه عه‌ربی ئه‌خوینیتو شانازی به عربیو ئكیت توزه زاراوه كوردیكان چاو لی كه‌ی ئه‌و كاته ئه‌زانی كلهری به كویخا اژن، كی، كه واته كویخاخسرو به سورانی ئه‌بیت با كم خه‌دمه‌تی فارس عرب به‌كن
diako
منیش هه ر له سه ر باوه ڕی کاک هادیم!!!!
kovan
منيش هه مان هه لويستى كاك هاديم هه يه.!!!!!!
مرؤف ئه توانى زؤر((شــت)) بكورى به لام هيج كاتيك
ناتوانيت نه ته وايه تى خؤى بكؤريت.
من بيَش هه ر شتيَك كوردم!!!!دواى..........
سەباح کەرکوکی
ڕاستە سرودی ئەی رەقیب سرودێکی پیرۆزە بەڵام گۆرانکاری لە وەزعی کورد ئێستا پێویستیمان بە سرودێکی جیاواز هەیە چونە بە پێی یاساکانی ووڵاتە یەکگرتۆکان گونجاو نییە چونکە هەرەشەو گڕەشەی تێدایە دژ بە داگیرکەرانی کوردستان، پێویستە سرودێکی نوێ بنوسرێت کە مافی کورد مافێکی ڕەوایە و هەر دەگات با ئامانجی خۆی جا لەبەر ئەوە من وای بە باش دەزانم سرودێک دیاری بکرێت گونجاو بێت لەگەڵ ڕەوشتی ئەم سەردەمە....
Honar Barzani
I have the same position of kak Hadi
araz
منيش هه مان هه لويستى كاك هاديم هه يه هه يه
Dawan
Mamosta chawi ba azmwni amroy kurd halnayat. . Bashtrin gega bo mamosta pem waya lybyaya.
هادی قه‌ره‌داغی
مامۆستا عه‌لی باپیر بۆیه ئه‌و سرووده‌ی پێناخۆشه چونکه عه‌ره‌ب پێی ناخۆشه.برا تاکه‌ی ئێمه پاسه‌وانی که‌لتووری عه‌ره‌بوو تورك بین وه ماستاویان بۆ بکه‌ین باشه مامۆستا بۆ ناچێت له سعودیه دا‌نیشێت که ئه‌وه‌نده ڕقی له کوردوو ماشه‌که‌یه‌تی.
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService