دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
شەوکەت ئەمین کورکی خەڵاتی گەورەی فیستیڤاڵی تایوانی بەدەستهێنا
...گهرانهوه
2010-07-08 18:39
کوردستان ئۆنلاین :
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" بە فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" KICK OFF بە هۆی چیرۆکی مرۆڤانە و دەرهێنانی بەهێزەوە، خەڵاتی گەورەی بەشی پێشبڕکێی 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە"ی تایوان بەدەستهێنا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە شاری هەولێر، فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" کە بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی جیهانی بەهرەکانی نوێ New Talent Competition لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" Taipei نمایشکرا، لەگەڵ 11 فیلمی سینەمایی دیکە لە وڵاتانی فەڕەنسا، دانیمارک، فینلەندا، کۆریای باشوور، تایوان، جۆریا، ئوستوراڵیا، ئیرلەندا، ئەڵمانیا، نیوزلەندا و ئیسرائیل بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە گرینگە لە رکابەریدا بوو، ئەم 12 فیلمە لە کۆی 210 فیلمی سینەمایی ناردراو بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ هەڵبژێردرابوون.
ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" لە چەندین کەسایەتی سینەما پێکهاتبوون، لەوانە: "کیم دۆنگ هوو" وەزیری پێشووی رۆشنبیری وڵاتی کۆریای باشوور و سەرۆکی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پووسان، "ئیسائۆ یۆکیسادا" دەرهێنەری بە ناوبانگی ژاپۆنی، "جۆسی ویلکەر" ئەکتەر و دەرهێنەری
فیلمی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دوو سانسی جیاوازدا رۆژی سێشەممە 29ی حوزەیران لە هۆڵی "تایپە ژونگشان" و کاتژمێر 20/7ی ئێوارێ رۆژی پێنجشەممە 1ی ژوئیە لە "سینگ کۆنگ سینپلێکس" لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" لە تایوان نمایشکرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://eng.taipeiff.org.tw/Public/Content.aspx?id=406&subid=5323
http://www.filmbiz.asia/news/kick-off-scores-in-taipei-new-talent-competition
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم".
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService