ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
مه‌کته‌بی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان داوای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری سڤیل تۆمار ده‌کات
...گه‌رانه‌وه
2010-07-12 19:04
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییه بێبنه‌مایه‌ی که ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک بڵاوکراوه‌ی دیاریکراوه‌وه به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گۆڤاری (سڤیل) هه‌واڵێکی بێبنه‌ما له‌سه‌ر مامۆستا بڵاوده‌کاته‌وه‌و بۆ ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش مه‌کته‌بی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان داوایەکى یاسایی لەداگا له‌سه‌ر گۆڤاره‌که تۆمار ده‌کات.
درۆ هه‌ڵبه‌ستنء هه‌وڵدان بۆ ڕووشاندنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ء سه‌رکرده‌که‌کانی که ماوه‌یه‌که بۆتە مانشێتی ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی به‌ناوی ئه‌هلییه‌وه ده‌رده‌چن له‌سه‌رو به‌ندی نزیکبوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامییدا ئه‌و هێرشء په‌لامارە ئیعلامییەى که بۆتە جه‌نگی واته‌وات کۆمه‌ڵی ئیسلامییء سه‌رکرده‌کانی کردۆته ئامانجء سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌و ده‌ستء سه‌رچاوانه لای ئه‌وان ئاشکرانء هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له چواچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه ئیعلامییه‌دان، گۆڤاری سڤیل له‌دوا ژماره‌یدا وای بڵاو کردوه‌ته‌و گوایه خوشکه‌زایه‌کی مامۆستا سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هادین له ئێران به دوو پارچه چه‌که‌وه گیراوەو کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش که‌یسی خوشکه‌زاکه‌ی ئه‌مینداری یه‌کگرتووی به پاره ده‌رهێناوه‌و کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌رکردووه، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان وێرای ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌که به‌درۆده‌خاته‌وه ئاشکرای ده‌کات ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی تێدا نیه‌و که‌سایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی کراوه‌ته ئامانجء کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش بریاریدا له‌دادگا سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره تۆمار بکات.
خه‌ڵکی کوردستان مامۆستا عه‌لی باپیر‌و کۆمەلى ئیسلامیى باش ده‌ناسنء ئه‌و جۆرە درۆ‌و بوختانانه ته‌نها خاوه‌نه‌کانیان ڕوو زه‌رد ده‌کاتء پێچه‌وانه‌ی یاسایی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌و له داهاتووشدا دادگا ڕاستییه‌کان یه‌کلایی ده‌کاته‌وه.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
هادی قه‌ره‌داخی
ئه‌رێ کاکه بوختانی چی به به‌رچاوی هه‌موو کورده‌وه مامۆستا علی باپیر له کاتی مانشێتی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب دانه‌ك هه‌ر هه‌ڵنه‌ستا به‌ڵکو پێیشی پێئه‌که‌نی.ئیتر بوختانی چی بۆ ئه‌که‌ن وه‌ڵاهی حه‌قه کئرد وه‌کو مه‌لای قه‌تێ ڕیسوای بکه‌ن وه له کوردوستان ده‌ری که‌نو بینێرن بۆ لای آغاکانی له سعودیه‌و ئه‌رده‌ن.
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService