دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
سعودیە بە شودانی خوار حەڤدە ساڵ قەدەغە دەکات
...گهرانهوه
2010-07-13 16:54
لەبارەى زەواجى کچان و مێردمنداڵان،سعودیە گۆرانکاری یاسایى و چاکسازى شەرعى دەکات.
مەریوان نەقشبەندى
لەژێر گوشارى رێکخراوەکانى ژنان و ئافرەتان و رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ وەزارەتى دادى سعودیە دیراسەى هەڵوەشاندنەوەى هەموو گرێبەستێکى هاوسەرگیرى دەکات کە بۆ کچان و کورانى خوار تەمەن 17ساڵ ئەنجام بدرێت.
وەزارەتى دادى سعودیە ئەم هەوڵە پشتڕاست دەکاتەوە و ئاماژە بۆ زیانە کۆمەڵایەتى و دەرونى و تەندروستیەکانى هەر حاڵەتێکى زەواجى خوار تەمەن 17ساڵ دەکات و موفتى سعودیەش ئەم بڕیارەى وەزارەتى داد بەبریارێکى دروست و شەرعى دەزانێت و فەتواى پشتگیریکردنى دەرکردوە، وەزارەتى دادى سعودیە داواى لەوەزارەتى ئەوقاف و ئیرشادى وڵاتەکەى کردوە کە ئەم رێنماییە تازەیە بگەیەنێتە ئیمام و خەتیبى مزگەوتەکان بۆ ئەوەى بۆ خەڵکى رونبکەنەوە کە چیتر زەواجى کچان لەخوار تەمەن 17ساڵ قەدەغەیە و هەر مامۆستایەک گرێبەستى هاوسەرگیرى بۆ خوار ئەم تەمەنە ئەنجام بدات بەپێى یاسا سزا دەدرێت.ئەمە لەکاتێکدایە کە ئامارەکان لەسعودیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ساڵانە لەو وڵاتەدا زیاتر لە 13هەزار کچى خوار تەمەن 17ساڵ مارە دەکرێن و هەندێکیان لەتەمەنى 12ساڵى و 13ساڵیدا دەخرێنە ژێر بەرپرسیاریەتى هاوسەرگیریى.
شایانى باسە لەم دوو ساڵەى دواییدا حکومەتى سعودیە چەندین گۆرانکارى لەیاسا و فەتوا شەرعیەکاندا کردوە کە گرنگترینیان بریارى چاوخشاندنەوەیە بە دەزگاى (الامر بامعروف و النهى عن المنکر)ە کە باڵاترین دەسەڵاتى شەرعى و تەنفیزیە لەو وڵاتەدا.
سەرچاوە:سایتى العربیە نت
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService