دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
وێنەیەک لەخۆى دەدوێت
...گهرانهوه
2010-07-13 16:57
راگەیاندنى وەزارەتى ئەوقاف
چەندین جار لەوەزارەتى ئەوقاف و لەرێگەى ئیمام و خەتیبى مزگەوتەکانەوە ئاماژەمان بۆ ئەوە کردوە کە رێورەسمى پرسە نەکرێتە هۆکارێک بۆ ڕیایى و خۆدەرخستن و خۆناساندن ،چونکە ئەوە پێچەوانەى داب و نەریتى رەسەنى کوردایەتى و شەریعەتى ئیسلامە،هەر لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار لەبارەى نوسینى لافیتەى پرسە رێنماییمان بڵاوکردۆتەوە و داوامان کردوە لافیتەکان بەکورتى و بۆ کارئاسانى و شارەزایى شوێنى پرسەکە بنوسرێت،بەڵام بەداخەوە هەندێ کەس و خانەوادە لەشارى هەولێر سەرەراى ئاستى بەرزى خوێندەواریى و رۆشنبیریان کەچى بەم شێوەیە بانگەشە بۆ خۆیان و پرسەکەیان دەکەن و ناوى یەکە یەکەى بنەماڵە و خانەوادە و پیشە و نازناوەکانیان دەنوسن،لەپاڵ ئەمەشدا دورودرێژى ئەم لافیتەیە جگەلەوەى خوێنەران لەناو بازاردا ماندو دەکات ،سیماى دیوار و دیمەنى شوێنە گشتیەکانى پایتەختى هەرێمى کوردستانیش دەشێوێنێت چونکە زۆرجار ئەو لافیتانە بەبزمار دادەکوترێن ،ئەمە دیاردەیەکى ناتەندروستە و مامۆستایانى ئاینیش بەدیاردەیەکى ناشەرعى دادەنێن و هیوادارین چیتر هاوڵاتیان بەم شێوازە دروشم و لافیتە بۆ پرسەکانیان نەنوسن.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ارام
وازتان له گرفته گهورهکان هیناوه،خهریکی لاوهکیهکانن.
ئهسلهن ئهوه ههر گرفت نییه.
سالار
باوةر بكةن ئةو وينةيه هى جةند مانكيك لةمةوبيشه، نازانم ئيوه بؤجى ئيستا بيرتان كةوتؤتةوه؟!؟!؟
pishko
ئهم لافیتهیه له گۆرانی داواکراو ئهچێت
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService