ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
حوسێن سه‌عید به فه‌رمی خۆی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كاندیدكرده‌وه
...گه‌رانه‌وه
2010-07-14 12:42
به‌غدا/ حوسێن سه‌عیدی سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه، به‌فه‌رمی خۆی بۆ پۆسته‌كه‌ی كاندیدكرده‌وه كه بڕیاروایه له24ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت‌و تا ئێستاش 18 كه‌س خۆیان بۆ ئه‌م پۆسته كاندیدكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت ” حوسێن سه‌عیدی سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتییه‌كه، ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه) به‌فه‌رمی خۆی بۆ پۆسته‌كه‌ی كاندیدكرده‌وه كه بڕیاروایه له24ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت”.
وتیشی “ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ ئه‌م پۆسته كاندیدكردووه 18 كاندیدن، كه بریتیین له تاریق ئه‌حمه‌د، خه‌لیل یاسین، عه‌بدوڵره‌زاق عه‌تیه، كازم محه‌مه‌د سوڵتان، هادی جه‌واد، عه‌لا كازم، له‌تیف خه‌ڵه‌ف، محه‌مه‌د خه‌لیل، یه‌حیا زغه‌یه‌ر، خالید ره‌سن، محه‌مه‌د عه‌باس، محه‌مه‌د ساحب، عه‌لی عه‌زیز، قادر شه‌مخی، عیسام ده‌خیل، عه‌لی جه‌بار‌و ئیبراهیم ده‌حلوس”.
سه‌رچاوه‌كه ورده‌كاری زیاتری ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نها ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه “ده‌رگای خۆ كاندیدكردن رۆژی پێنجشه‌ممه(15/7/2010) داده‌خرێت”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService