دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
"بەرپرسە ئەمریکیەکان کە کاریان لە عێراق تەواو دەبێ ، بە بزنسمانی دەگەڕێنەوە کوردستان"
...گهرانهوه
2010-07-17 16:28
کوردستان ئۆنلاین : نیویۆرک تایمز راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە ، کە لە لایەن سام داغرەوە ئامادە کراوە ، دەڵێ ، کاتێک بەرپرسە ئەمریکیەکان ، ئەرکیان لە عێراق تەواو دەبێ ، دوای ماوەیەکی کورت بە بزنسمانی و راوێژکاری موچەخۆری حکومەتی هەرێم دەگەڕێنەوە کوردستان.
راپۆرتەکە نمونەی زاڵمای خەلیلزاد دەهێنێتەوە ، کە باڵیۆزی پێشوتری ئەمریکا بوو لە عێراق و دواتر باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دوای تەواوبوونی کارەکەی بە شێوەی راویژکاری موچەخۆر و هەروەها ئەندامی بۆردی کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی گەڕایەوە کوردستان و راپۆرتەکە دەڵێ " لە کاتی گفتوگۆی لە گەڵ سەرکردە کوردەکان بۆ کارەکەی لە چەندین بۆنە دا بە تایبەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریمدا لە ئاهەنگەکاندا ، لە ریزی پێشەوە دادەنیشت وەک کەسێکی گرنگو پاڵپشت بۆ بارزانی ."
هەروەها باسی ئەزمونی جەی گارنەر دەکات کە بۆ ماوەیەکی کورت لە عێراق سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان بوو ، ئێستا لە بۆردی ڤاست ئیکسپلورەیشنی نەوتە کە لە ناوچەی قەرەداغ کاردەکات.
گارنەر وتوویەتی " من راوێژم بۆ کورد کردووە بەڵام بی موچە."
هەروەها هاری شوت بۆ ئەم راپۆرتەی نیویۆرک تایمز دواوە ، کە لە سەرەتای شەڕی ئەمریکا لە عێراق سەرۆکی ئۆفیسی باکوری دەسەڵاتی مەدەنی ئەمریکا بوو و دواتر دوای تەواوبوونی کارەکەی وەک راوێژکاری ئاسایشی حکومەتی هەرێم مایەوە ، هەروەها سەرۆکی بۆردی کۆمپانیایەکی ئاسایشیشە کە هاوبەشە لە نێوان ئەمریکا و بەریتانیا و حکومەتی هەرێم.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات ، کە لە دوای دەستبەکاربوونی ئۆباماوە ، پەیوەندی نێوان بەرپرسانی کورد و ئەمریکا ساردی تێکەوتووە.
دەڵێ" تا ئێستاش جۆرج بووشی سەرۆکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان خۆی هەڵبژێرێ ، دەردەچێ."
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService