ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق لایه‌نه وه‌رزشییه‌كان به به‌رپرسیاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكه‌یان داده‌نێت
...گه‌رانه‌وه
2010-07-19 22:59
به‌غدا/ سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه،هه‌ڵكوتانه سه‌ربازییه كه‌ی سه‌ر باره‌گاكه‌یانی خسته ئه‌ستۆی لایه‌نه وه‌رزشییه به‌رپرسه‌كان‌و پێشیوایه ئه‌م كاره “هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره به‌ر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتییه‌كه” كه بڕیاری رۆژی 24ی ئه‌م مانگه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “یه‌كێتیی تۆپی پێ به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكه‌ی خسته ئه‌ستۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌رپرسه وه‌زرشییه‌كان كه ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه) له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای عێراقییه‌وه ئه‌نجامدرا”.
وتیشی “پێویستبوو وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان‌و لیژنه‌ی ئۆلیمپی راسته‌وخۆ له‌دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكه كاره‌كه‌یان پرۆتێستۆ بكردایه”.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یوست ناوی بڵاوبكرێته‌وه روونیشیكرده‌وه كه “هێزێكی سه‌ربازیی پێكهاتوو له 15 تا 20 كه‌س به جلی سه‌ربازییه‌وه كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كه له‌نزیك یاریگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌له‌و یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنی حوسێن سه‌عیدی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌و تاریق ئه‌حمه‌دی سكرتێری گشتی‌و عه‌بدولخالق مه‌سعودی ئه‌مینداری دارایی‌و محه‌مه‌د جه‌واد سائغی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی‌و وه‌لید ته‌بره‌ی راوێژكاری یه‌كێتییه‌كه‌یان پێبووه”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “دوو ئه‌فسه‌ر به پله‌ی عه‌قید‌و مولازمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كه‌دا بوون‌و داوایان له به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی یه‌كێتیی تۆپی پێ كردووه حوسێن سه‌عید‌و ناوبراوانی تریان راده‌ست بكه‌ن چونكه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه”.
هێماشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه “ئه‌م كاره هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره به‌و پێیه‌ی كه بڕیاروایه رۆژی 24ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتییه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService