ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
کۆمپیۆته‌ر په‌رده له‌سه‌ر نه‌خۆشی خه‌مۆکی هه‌ڵده‌داته‌وه
...گه‌رانه‌وه
2010-07-20 01:38
kurdistanOnline-kurditgroup
پرۆگرامێکی کومپیۆته‌ریی په‌رده له‌سه‌ر نه‌خۆشی خه‌مۆکی و داهێزانی خاوه‌ن بلۆگه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه.
ماڵپه‌ڕی زانستی " Physorg" له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌داته‌وه که نووسه‌ری وتارێک چ نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێ به‌کار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچێ زووتر بزانرێ که‌سێک پێویستی به یارمه‌تی ده‌روونی هه‌یه.
زیاتر له 300000 نووسه‌ری ئینگلیزی زمانی بلۆگه‌کان به‌م پرۆگرامه تاقی کراوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆگرامه 100 که‌س که له هه‌مووان زیاتر تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بوون، هه‌روه‌ها 100 که‌س که که‌مترین خه‌مۆکیان پێوه دیاره ده‌ستنیشان کرد. پاشان چوار ده‌روونناس سه‌یری ئامانجه‌که‌یان کرد و بیروڕاکانیان له سه‌ددا 78% له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی پرۆگرامه‌که یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
پرۆفسۆر "Yair Neuman" که ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه بۆ "Physorg" دروست کردووه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:" ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی خه‌مۆکی له قسه‌کردندا دیزاین کراوه که له‌وێدا باسێک له ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک "خه‌مۆکی" و "خۆکوژی" نایه‌ته گۆڕێ."
ناوبراو هیواداره که ئه‌م پرۆگرامه ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشی خه‌مۆکی و دواتریش دیاگنۆسه‌که‌ی له لایه‌ن ده‌روونناسی لێهاوه‌وه بخرێته به‌ر چاره‌سه‌رکردن
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService