دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
شەهرستانی : ئێمە بەنزین لە دەرەوە دێنین و کورد بە قاچاخ دەینێرنە دەرەوە
...گهرانهوه
2010-07-20 16:08
کوردستان ئۆنلاین : حسێن شەهرستانی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند ، پێویستە لێکۆلینەوە لە گەڵ بەرپرسانی کورد بکرێ ، لە سەر بە قاچاخ ناردنە دەرەوەی نەوت.
لە وەڵامی تاوانبارکردنیا ندا، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کاوە مەحمود بە ناوی وتەبێژی حکومەتی هەرێم و ئاشتی هەورامی وەزیری نەوت و سامانە سروشتیەکان ، رەتی دەکەنەوە ،کە ئەو کارە نایاسایی بووبێ ،دەڵێن ، ئەوەی نێررواوەتە دەرەوە ، زیادەیە لە بەش و پێویستی هەرێمی کوردستان و بەرهەمەکانی نەوتە ، لە بەنزین و نەوتی سپی.
شەهرستانی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئەو کارە بکرێ و رایگەیاندووە " ئەگەر کاریکی وا بکرێ ئیتر رۆڵی حکومەتی عێراق چیە و سندوقی پەرەپێدان کە پێویستە داهاتەکانی نەوتی تێ بکرێ بۆ چیە ؟!."
لە لایەکی ترەوە وتە بێژێک بە ناوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بە قاچاخ ناردنە دەرەوەی نەوت لە کورستانەوە ، دەربڕیووە ، وتویەتی " ئەوە سزای نێو دەوڵەتی لە سەرە ،چونکە ئێران خۆی لە ژێر باری سزای نێودەوڵەتیدایە ."
لە لایەکی ترەوە عەبدوڵای مەلا نوری ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ، کە لە سەر لیستی گۆڕانە ، کارەکە بە قاچاخ وبە بێ یاسایی وەسف دەکات.
جێی باسە دوێنێ حکومەتی هەرێم بڕیاری دا کە ناردنە دەرەوەی نەوت جگە لە بۆریە نەوتی جیهان -کەرکوک قەدەغە بکرێ.
بە وتەی عەبدوڵای مەلا نوری نە حکومەتی بەغدا و نە حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بە قاچاخ بردنەی نەوت نین .
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService