دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
کێ دەتوانێت راستەوخۆ لە هەولێر داوای ڤیزا بکات و بۆچیش کەسانێک هێشتا ناچارن لە ئەنکەرا داوای بکەن؟
...گهرانهوه
2010-07-20 19:23
20
تەمموزی
2010
چەند هەفتەیەکە بەشی ڤیزای کونسوڵگەریی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر دەستی بە کارەکانی کردووە. بەڵام ئەم بەشە هەم لە رووی رێکخستن و هەمیش لە رووی کارمەندەوە لە قۆناغی بنیاتناندایە، بۆیە ئێستا تەنیا لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا دەکرێت راستەوخۆ لە هەولێر ڤیزا بدرێت. داواکارانی ڤیزا دەبێ پێشتر وادەیەک وەربگرن. کونسوڵی گشتی، شتێفان بانتلە، پێیوایە جێی دازە کە دەبێ ژمارەیەکی زۆری داواکاران لە ماوەی داهاتوویشدا هەر لە ئەنکەرە داوای ڤیزا بکەن، بەڵام ئەو هاوکات هیوادارە کە لە چەند مانگی داهاتوودا هەرچی زیاتری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لێرە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکرێن.
هەموومان ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە راستەوخۆ لە هەولێر ڤیزای سەردانی ئەڵمانیا بدرێت. ئەوە چەند هەفتەیەکە ئەم کارە دەستیپێکردووە. کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا شتێفان بانتلە لەم بارەیەوە دەڵێت: „ئەمە هەنگاوێکی گرنگە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەهێزتر دەکات“. بەڵام هێشتا بەشی ڤیزای کونسوڵگەرییەکەمان لە توانایدا نییە تەواوی ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات کە لە باری ئاساییدا لێی چاوەڕوان دەکرێن. بەڵام هەر وەک کونسوڵی گشتی جەختی لەسەر دەکاتەوە، کارمەندانی کونسوڵگەریی هەموو توانای خۆیان دەخەنە کار تا هەر چی زیاتر هاوڵاتیان لێرە کارەکانیان جێبەجێ بکرێت و ناچار نەبن رێگای ئەنکەرە بگرنە بەر.
بەشی کاری کونسوڵگەرییمان هێشتا لە قۆناغی بنیاتناندایە.
رێنمایی و رێساگەلێک بۆ کارەکانی دیاری کراون و بەگوێرەی ئەم رێنماییانە کارەکان جێبەجێ دەکرێن. هەروا تا ئێستایش تەواوی پۆستەکان پڕنەکراونەتەوە. „لە چەند هەفتەی داهاتوودا هاوکارێکی دیکەمان دەست بەکار دەکات و بە تێپەڕبوونی کات لە تواناماندا دەبێت خێراتر وەڵامی داواکارییەکانی ئێوە بدەینەوە و کار لەسەر داوایەکان بکەین“. بەڵام وەک بەڕێز بانتلە گوتی، بەداخەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە توانادا نییە ژمارەی تەواوی کارمەندی پێویستی ئەم بەشە دەستەبەر بکرێن.
لە کاتی ئێستادا ئەم کەسانەی خوارەوە، ئەگەر دانیشتووی هەرێمی کوردستان بن، دەتوانن لە هەولێر داوای ڤیزا بکەن:
-
هەڵگرانی پاسپۆرتی خزمەت یاخود دیپلۆماسی
-
ئەو
بازرگانانەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەند جارێک ڤیزای شێنگنیان وەرگرتبێت و بتوانن پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ ئەڵمانیادا بسەلمێنن
-
ئەندامانی شاندە حکومی و بازرگانییەکان، کە لەلایەن دەزگا رەسمییە ئەڵمانییەکانەوە داوەت کراون
-
ئەو زانستکار یاخود هونەرمەندانەی لەلایەن رێکخراوە ئەڵمانییە رەسمییەکانەوە داوەت کراون
-
خوازیارانی چارەسەری پزیشکی خێرا لە ئەڵمانیا
-
بەشداران لە راهێنان و پێگەیاندن لای دەزگا ئەڵمانییە رەسمییەکان یاخود لەو بەرنامانەی لەلایەن حکومەتی ئەڵمانییەوە پشتیوانی دەکرێن
پێویستە بەر لە هەر شتێک داوای دیاریکردنی وادەیەک بکرێت کە باشتروایە لە رێگای ئەم ئیمەیل ئەدرسێەوە بێت (
visa@erbi.diplo.de
). لە داواکەدا پێویستە ناوی تەواو، رۆژ و ساڵی لەدایکبوون، ژمارەی پاسپۆرت، شوێنی نیشتەجێبوون و ئامانجی سەردانەکە نووسرابن. لەم رێگایەوە کونسوڵگەریی گشتی ئەڵمانیا دەیەوێت هاوڵاتیان چاوەرووانی زۆر نەکێشن. هەروا لەبەر هۆکاری ئەمنیش رێگا بە سەردانی بێ دیارکردنی پێشوەختی وادەیەک نادرێت.
زانیاری زیاتر سەبارەت بە دۆکومێنتی پێویست و فۆرمی
داواکردنی ڤیزا لەسەر ئەم ئەدرێسە دەست دەکەون:
www.erbil.diplo.de
.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService