ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Tuesday - 07 Sep 2010 
 
  "له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا 59 حاڵه‌تی‌ كوشتنی‌ ژنان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا تۆماركراون"
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-07-21 16:02
Share/Bookmark


هه‌ولێر/  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژی‌ دژ به‌ ژنان، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند به‌پێی ئامارێك له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 59 حاڵه‌تی‌ كوشتنی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون.
 
كورده‌ عومه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ هوتێل چوارچرای‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو،تێیدا ئاژانسی‌(ئه‌سوات ئه‌لعێراق) ئاماده‌یبوو، وتی‌ ” له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مسالدا 59 حاڵه‌تی‌ كوشتنی ئافره‌تان‌و 207 حاڵه‌تی سووتان‌و خۆسووتاندن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا تۆماركراون”.


روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ “هاوكات 1038سكالاَ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تۆماركراون، هه‌روه‌ها  671 حاڵه‌تی‌ لێدانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن كه‌س‌وكاریانه‌وه‌‌و 63 حاڵه‌تی توندوتیژی‌ سێكسیش تۆماركراون”.


وتیشی” به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌دواداچونی‌ توندوتیژی‌ دژ به‌ ژنان شه‌ش مانگ جارێك ڕاپۆرتی‌ ئاماری‌ توندوتیژی‌ بلاَوده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ به‌گوێره‌ی‌ راپۆرتی‌ ئه‌م شه‌ش مانگه‌ دیارده‌ی‌ سوتان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌راورد له‌گه‌ل سالاَنی پێشوو كه‌می‌ كردوه‌‌و سكالاَ تۆماركردن زیادی‌ كرده‌وه‌”.


ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وت” ئێمه‌ به‌رپرسین له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئاماره‌كان، بۆیه‌ هه‌ر ئامارێك له‌هه‌ر شوێن‌و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س‌و ده‌زگایه‌كه‌وه‌ بلاَوبكرێته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌”.


ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا كه‌” له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ رێژه‌ی‌ كوشتن  25 كه‌س بووه‌، به‌شێوازی‌( قه‌زاو قه‌ده‌ر، یاخود خۆیان كوشتووه‌)، سه‌باره‌ت به‌ سوتان له‌و ماوه‌یه‌دا 99حاڵه‌ت تۆماركراوه‌ ، كه‌ 65 یان قه‌زاو قه‌وده‌ر و20یان خۆسوتاندن بووه‌”.


هێماشی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌” هاوكات له‌م پارێزگایه‌دا رێژه‌ی‌ سكالاَ تۆماركردن له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌ه‌وه‌ كه‌ توندوتیژیان ده‌رهه‌ق كراوه‌555 حاڵه‌ت هه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ رابردوو رێژه‌كه‌ی‌ زیادی‌ كردوه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانیش 145 و توندوتیژی‌ سێكسی‌ 14 حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌”.


سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای‌ دهۆكیش وتی”ته‌نیا دوو حاڵه‌تی‌ كوشتن‌و 53 حاڵه‌تی‌ سوتان تۆماركراون، هه‌روه‌ها 260 سكاڵای‌ ئافره‌تان‌و حه‌وت حاڵه‌تی‌ توندوتیژی‌ سێكسی‌ تۆماركراون”.


ده‌رباره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ سنوری ئیداره‌ی  گه‌رمیان، ناوبراو روونیكرده‌وه‌ كه‌”له‌م سنوره‌شدا ته‌نها سێ‌ حاڵه‌تی‌ كوشتن‌و 16 حاڵه‌تی‌ سوتان‌و 129 سكاڵا تۆماركراون”.
 
كورده‌ عومه‌ر له‌كۆتاییدا ئاماری‌ پارێزگای‌ سلێمانیشی‌ رایگه‌یاند‌و وتی‌” 18 حاڵه‌تی كوشتن‌و حه‌ون حاڵه‌تی‌ سووتان‌و 24حاله‌تی توندوتیژی‌ سێكسی‌‌و 94 سكاڵا‌و 526 حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان تۆمار كراون”.

   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
ferya12@hotmail.de
wexte tücigigiki wek tame biksinibüyütece beli derecekida bilinki eu dive wek parmak iziyan cardin li ser insanki wer cizgi ceki wek kere tame kereli li ser vicuda wi eu sema vicute bi büyütece nezik dur bi bine wek parmak iziyan cedive yaliniz bi sev li ber lembe mincekir wer bu teda pir sire din heye di inde rebidaye ------------- min zemanki ji wera yazi nivisi min xwest binivisinem hat engelkirin doxtor hese dohokanira bumin sand e.maile wihun dikare bikeve ve e. maila min yazi pir teda heye min pr ji uniyra nivisi nezki 200 heber tük tv türkira nivisi kürd tvra nivisi kürd instütiya parisraji min nivisi sivanraji kürd sateraji min nivisi 240 sayife ana minsayifa e.mail xwera sandi e. maila -------------------------------------- feryad12@hotmail.de
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService