ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Tuesday - 07 Sep 2010 
 
  جیهان لە چاوەڕوانی"سەربەخۆیی" کۆسۆڤۆدایە !!-نوێکراوەتەوە
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-07-22 17:17
Share/Bookmark

کوردستان ئۆنلاین : چاوەڕوان دەکرێ دادگای باڵای دادی نێودەوڵەتی لە بارەگاکەی لە لاهایە ، بڕیاری خۆی بدات لە سەر مەشروعیەت و یاسایی راگەیاندنی یەکلایەنەی کۆسۆڤۆ بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوەی لە سربیا.





ئەگەر دادوەران لە پاڵ سربیادا بوون ،ئەوا دەبێ کۆسۆڤۆ بکەوێتە وتووێژەوە لە گەڵیان ، ئەگەر بە پێچەوانەشەوە بوو ، ئەوا وڵاتانێکی زۆر هەن ،پشتیوانی لە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ دەکەن .





ئەمریکا رایگەیاندووە کە پشتیوانی تەواو لە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ دەکات .
سەرکردەی هێزەکانی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی ، کە 10هەزار سەربازی لە بەردەستدایە ، رایگەیاندووە ، ئامادەن بەرەورووی هەر رووداوو رتوندوتیژیەک ببنەوە کە لە ئەنجامی ئەم بڕیارەوە بێتە دی.





سەرکردەکە کە ئەڵمانیە  وناوی مارکۆس پەنتلەرە سەرکردەی هێزی پاراستنی کۆسۆڤۆ (کەی فۆر) وتوویەتی ' هەستمان بە بوونی هیچ بارگرژیەک نەکردووە.".
لە ساڵی 1999 هێزەکانی سربیا ناچار کران لە کۆسۆڤۆ بچنە دەرەوە ، دوای ئەوەی لە ئەنجامی سەرکوتکردنی هاوڵاتیانی ئەلبانی ، وڵاتەکە بۆردومان کرا.
ئەلبانەکان لەو وڵاتەدا 90%ی دانیشتوانەکە پێک دەهێنن کە نزیکەی 2ملیۆن کەسە.لەو کاتەوە کۆسۆڤۆ لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەڕێوە برا تا لە 2008 دا پەرلەمانی وڵاتەکە بڕیاری سەربەخۆیی جیابوونەوەی لە سربیا  دا.
تا ئێستا 69 دەوڵەت لە ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە 192 ن ، دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە، هەروەها هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا جگە لە 5 یان ،دانیان بە سەربەخۆییەکەیدا ناوە.
سربیا ش کە لە لاین روسیاوە پشتیوانی دەکرێ بە توندی دژی ئەم سەربەخۆییە یە و لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوودا ، داوای لە دادگای لاهای کرد ، کە حوکمی خۆی لە سەر ئەو جیابوونەوەیە بدات و بە پێشیلکاری سنورو یاسای نێودەوڵەتی دەزانێ.
کێشەی کۆسۆڤۆ بووەتە هۆی رێگرتن لە سربیا لە چوونە ریزی یەکێتی ئەوروپا ،هەروەها کۆسۆڤۆش نەیتوانیووە ،کە سەرمایەگوزاریی بیانی بۆ خۆی رابکێشێ.وڵاتانێکیش  کە کێشەی هاوشێوەیان هەیە وەک چین و ئیسپانیا لە نزیکەوە ، چاودێری دادگای نێودەوڵەتی و بڕیارەکەی دەکەن.





سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ یاساییە : دادگای دادی نێودەوڵەتی رایگەیاند ، بڕیاری سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ دژایەتی یاسای نێودەوڵەتی ناکات و بریار‌ێکی شەرعی و یاساییە.



 



   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
saman said atar
dastt xwsh babateke zoor grenga bahewam zeatr lekolenawae bashtr bkaet har sarkaotwbeet
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService