ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Tuesday - 07 Sep 2010 
 
  واحید مەرجان نیشتمانى خۆش دەوێ
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-07-23 14:15
Share/Bookmark


مەسعودى مەلا هەمزە
هونەرمەندى دیار و خاوەن ئەزموون واحید مەرجان لەنوێترین کارى هونەرى خۆیدا شانۆگەرى بووکەڵەى "بەڵێ نیشتمانم خۆش دەوێ" کە بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆیە نمایش دەکا.
ئەم شانۆگەرییە کە لە دەرهێنانى هونەرمەند واحید مەرجانەو بەناوى "بەڵێ نیشتمانمان خۆش دەوێ" کاتژمێر 10ى بەیانى رۆژی پێنجشەممە 22/7/2010 لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان نمایش دەکرێ.
هونەرمەند هیوا سوعاد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێر دەربارەى نمایشکردنى ئەو شانۆگەرییە گوتى: شانۆی بووکەڵەى "بەڵێ نیشتمانمان خۆشدەوێ" کە لەدەرهێنانى هونەرمەند واحید مەرجانە وەکو نوێترین بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان نمایشی دەکەین.
شایانى باسە هونەرمەند واحید مەرجان یەکێکە لە هونەرمەندە پێشەنگەکانى کورد و لە ناوەڕاستى سەدەى رابردووەوە چەندین کارى گرنگى بەئەنجام گەیاندووە، وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر لە چەندین شانۆگەرى و دراماو فیلم بەشدارى کردووە، جگە لە کارە شێوەکارییەکانى.


 

   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService