ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق به‌چاودێریی فیفا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
...گه‌رانه‌وه
2010-07-24 13:21
هه‌ولێر/ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنةكانی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، رۆژی شه‌ممه، به چاودێری یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ(فیفا) له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات پرۆسه‌یه‌كی تری هاوشێوه له‌لایه‌ن به‌رپرسه وه‌رزشییه ناڕازییه‌كانه‌وه له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی یه‌كێتیی تۆپی له هۆڵی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی(زه‌یتون)ی نزیك پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تاكو ئه‌نجومه‌نی نوێی ئیداره‌ی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ‌و 23 رۆژ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێشوو له‌دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانییه‌وه كه له بغدا ئه‌نجامدرا ،ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌م پرۆسه‌یه كه له‌سه‌ر داوای(فیفا) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی شاری به‌غداوه،
هاوكات ئه‌م داوایه بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی به‌شێك له ستافی یه‌كێتییه‌كه، كه ژماره‌یان 41 ئه‌ندام ده‌بێت‌و له‌ئێستادا سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له شاری به‌غدا‌و، ئاماده‌نین دان بنێن به بڕیاره‌كه‌ی فیفا‌و لای خۆیانه‌وه رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان پرۆسه‌كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وانیش بووه هۆی ئه‌وه‌ی فیفا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقیی بكات‌و بێبه‌شی بكات له به‌شدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق) له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتیی ناوبراودا كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، زانیاری وه‌رگرتووه كه “له‌حاڵه‌تی ئاماده‌بوونی 35 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی نیصابی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌واتو ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌م رێژه‌یه ده‌كاته نیوه+1ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی”.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه “ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت شه‌رعییه‌تی نابێت‌و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دانی پێدانانرێت‌و ئه‌وانه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڵوێستی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیی له فیفا‌و سزادان‌و بێبه‌شكردنی له به‌شدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا”.
ئه‌وه‌شی وت كه “هه‌ر كه‌سێك له كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌ولێردا ئاماده نه‌بێت واتا كاندیدكردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و مافی ده‌نگدانیشی نابێت”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService