ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
یاساناسێك: پێویسته سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بگرێته ئه‌ستۆ
...گه‌رانه‌وه
2010-07-24 15:10
به‌غدا/ یاساناس سوفیان عه‌باس، رۆژی شه‌ممه، رایگه‌یاند كه عێراق له‌دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ده‌ستوری ده‌ستنیشانكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌وتۆته نێو قۆناغی بۆشایی سیاسییه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
عه‌باس له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “هیچ به‌ندێكی ده‌ستوری نییه رێگه بدات سه‌رۆك كۆماری كاتی هه‌ڵبژێرێت، له‌ئێستاشدا سیستمی عێراق له‌دوای 13ی ته‌مموزه‌وه كه‌وتۆته قۆناغی بۆشایی ده‌ستورییه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێـت”.
جێی باسه محه‌مه‌د به‌یاتی په‌ڕله‌مانتار له ئیئتیلافی نیشتیمانی دوێنێ باسی له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌ڕله‌َمان كر به شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌گه‌ر هاتووكوتله سیاسییه‌كان له‌دانیشتنی داهاتووی په‌ڕڵه‌ماندا نه‌یانتوانی بگه‌نه‌رێككه‌وتن.
عه‌باس روونیشیكرده‌وه كه “بۆشایی ده‌ستوریی واتا كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پێدراو به هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، ئه‌و برایانه‌شی كه ده‌ڵێن له‌ده‌ستوردا باس له بۆشایی ده‌ستوریی نه‌كراوه راسته‌وخۆ واتای بێئاگاییان ده‌گه‌یه‌نێت له مادده‌ی 72ی ده‌ستور كه له بڕگه‌ی دووه‌میدا ئاماژه‌ده‌دات به‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵه‌مانی نوێ‌و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له‌كاره‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ئه‌م كاره نه‌هاته‌دی واتا سه‌رۆك كۆمار له‌دوای ئه‌م مێژووه‌دا سه‌رۆك كۆمار نابێت، به‌داخه‌وه راڤه‌كردنه‌كانی دادگای فیدڕالیی بۆ ئه‌م ده‌قانه نایاسایی‌و نا ده‌ستورین، چونكه ره‌چاوی كات‌و واده‌ی ده‌ستورییان نه‌كردووه”.
جێی باسه ماوه‌ی ده‌ستوری ده‌ستنیشانكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی نوێ‌و سه‌رۆك كۆمار له رۆژی 13/7/2010 كۆتایی پێهات.
گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقیش له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی حه‌وتی ئاداره‌وه تا ئێستا ناكۆكیی نێوان فراكسیۆنه‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دیارترین‌و توندترین ناكۆكیشیان كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو ئیئتلافی عێراقییه كه 91 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی یاسا كه به‌پله‌ی دووه‌م 89 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتیمانی كه خاوه‌نی 70 كورسییه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێییه بوو به 159 كورسی‌و پێیوایه كه بووه به گه‌وره فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانی‌و مافی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌یه، له‌كاتێكدا عێراقییه پێیوایه به‌و پێیه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌مه ئه‌م مافه به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService