ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Tuesday - 07 Sep 2010 
 
  بەریتانیا(رابەر حەمەد) دەنێرێتەوە لە بەر ئەوەی تەمەنی 20 ساڵە
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-07-25 16:41
Share/Bookmark


کوردستان ئۆنلاین:دوای ئەوەی شارەزایانی حکومەتی بەریتانیا بریاریان دا کە تەمەنی 20 ساڵە ، بڕیاریش دراوە کە رابەر حەمەد بە زۆر بنێرنەوە کوردستان.



رابەر بەر لە دووساڵ لەو وڵاتە خۆی داوە بەدەستەوە و وتوویەتی ،تەمەنی 14 ساڵانە ،نێرراوەتە قوتابخانەی منداڵان و هەموو هاوکاریەکی کراوە ،لە تیمی قوتابخانەکەشیدا لە شاری مانچستەر ، بە باشترین یاریزان هەڵبژێرراوە.
لە بەردەومی کەیسەکەیدا شارەزایان مەزەندەی ئەوەیان کردووە ، کە ئەو کوڕە 20ساڵانە  و14 نەبووە ، کە ئێستا بووبیتە 16.
رابەر داوا دەکات کە حکومەتەکە بڕوای پێ بکات ،ئەو لە 20 سا|ل ناچێ، دەیەوێ هەر لەو وڵاتە بمێنێتەوە و بخوێنێ.
هەروەها رابەر وتووشیەتی کە دایک و باوکئی لە ئەنجامی تەقینەوەی  بۆمبێک لە عێراق کوژراون.
وا بڕیارە رۆژی 5 ی ئاب رابەر بە فڕۆکە بنێررێتەوە عێراق.
مامۆستاکانی لە قوتابخانە ،هەڵمەتیکی ئیمزا کۆکردنەوەیان لە سەر فەیسبوک بۆ راگەیاندووە ،کە ئەمە بەستەرەکەیەتی:
http://www.facebook.com/group.php?gid=138558076173602&ref=search#!/group.php?gid=138558076173602

   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService