| |
| |
 |
| |
| |
موچه‌ی هه‌ر پارله‌مانتارێكی نوێی عێراق ده هه‌زار دۆلاره |
| ...گه‌رانه‌وه |
2010-07-27 13:31 |
 |

موچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی خولی نوێی پارله‌مانی عێراق، نزیكه‌ی ده هه‌زار دۆلاره، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی موچه‌ی 30 پاسه‌وان‌و 50 هه‌زار دۆلاریان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل ده‌درێتێ.
: به‌پێی راپۆرته هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (العالم)، موچه‌ی ئیسمی ئه‌ندامانی خولی ئێستای پارله‌مانی عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی ده هه‌زار دۆلار، ئه‌مه جگه له موچه‌ی 30 پاسه‌وان‌و بڕی50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام ئه‌ندامه تازه‌كانی پارله‌مان، گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن تائێستا ته‌نها موچه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌و ده‌رماڵه‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل‌و شوقه‌ی نیشته‌جێبونیان وه‌رنه‌گرتوه.
جه‌واد حه‌سناوی كه پارله‌مانتارێكی سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م موچه‌یان وه‌رگرتوه، به‌ڵام تائێستا ده‌رماڵه‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل‌و شوێنی نیشته‌جێبونیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كۆی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه حكومییه‌كانی تایبه‌ت به پارله‌مانتاران، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پێشووه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت‌و هه‌ندێكیان فرۆشتویانه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكییه‌و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 127ه كه تایبه‌ته به‌م بواره". وتیشی "11 ملیۆن‌و نیو دینارم وه‌كو موچه‌ی مانگانه، وه‌رگرتووه. بۆ هیچ ئه‌ندامێك كرێ خانوو خه‌رج نه‌كراوه كه ده‌گاته سێ ملیۆن دینار، سه‌رباری بڕی 50 هه‌زار دۆلار بۆ كڕینی سه‌یاره". وتیشی "كرێ خانوو له‌ناوچه‌ی سه‌وز ده‌گاته 3000 دۆلار‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزیش ده‌گاته 2000 دۆلار".
له‌یه‌كه‌م خولی پارله‌مانی عێراق پاش روخانی رژێم، كه ته‌نها ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌رده‌وام بوو، موچه‌ی هه‌ر پارله‌مانتارێك پێنج هه‌زار دۆلار بوو، كه هه‌ر به‌و موچه‌یه‌شه‌وه خانه‌نشین كران، به‌ڵام موچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی پارله‌مانی عێراق كه ژماره‌یان 325 ئه‌ندامه‌و تائه‌مڕۆ ته‌نها دانیشتنێكی نیو كاتژمێریان بۆ سوێندخواردن ئه‌نجامداوه، ده‌گاته 20 هه‌زار دۆلار كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر موچه‌ی مانگانه‌و پاداشت‌و ده‌رماڵه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشین دوای 25 ساڵ كاركردن له عێراق، له باشترین حاڵه‌تدا ده‌گاته 300 دۆلار.
ئاوێنه |
| |
|
| |
|
| |
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
shayma |
badardu quzalqurtyan bo chi dakan awanay kurdstan chi dakan mndala faqirish nan nya bixwa awana muchay chawr wardagrn qsay gawrash dakan,-shayma darbandikhan |
|
| |
|
|
|
|
| |
| |
| Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency |
|
| All Rights Reserved , Created By KurdService |
|
|
|
|