ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
پارێزگای سلێمانی‌و یونسكۆ لێكگه‌یشتننامه‌یه‌ك بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ئیمزاده‌كه‌ن
...گه‌رانه‌وه
2010-07-27 13:53
سلێمانی/ به‌مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی‌و محه‌مه‌د جه‌لید نوێنه‌ری رێكخراوی یونسكۆ له عێراق لێكگه‌یشتننامه‌یه‌كیان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون ئیمزاكرد.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی پارێزگاری سلێمانی لێكگه‌یشتننامه‌كه دوێنێ (دووشه‌ممه) ئیمزاكراوه‌و “بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا وه‌فدێكی رێكخراوی یونسكۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ده‌ست پێبكات كه بریتییه له‌دروستكردنی ماسته‌رپلانی مۆزه‌خانه، له‌لایه‌ن كه‌سێكی شاره‌زاو پسپۆره‌وه كه چه‌ندین ماسته‌پلانی بۆ مۆزه‌خانه جیهانییه‌كان كردووه و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا دیزان و ماسته‌رپلانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت”.
له‌و لێكگه‌یشتننامه‌یه‌دا بڕیاردراوه دیزاین و شێوازێكی مۆدێرن دابڕێژرێت بۆئه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی مۆركێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق نمونه‌یی بێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه “به‌م هه‌نگاوه‌ی پارێزگای سلێمانی و به‌ئیمزاكردنی ئه‌م لێكگه‌یشتننامه‌یه مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كی نمونه‌یی و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كار‌و پرۆژه‌ی له‌وجۆره‌یه كه‌رێكخراوی یونسكۆ له‌عێراقدا بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كی جێبه‌جێ بكات”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService