ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
" دژ بە دەرچوونى فەرمانى دەستگیرکردنى نووسەر و مێژوونوسی ناسراوى تورک (ئیسماعیل بێشکچى) لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە"
...گه‌رانه‌وه
2010-07-27 18:49
بەیاننامە:
فەرمانى دەستگیرکردنى نووسەر و مێژوونووسی ناسراوى تورک (ئیسماعیل بێشکچى) لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بەتوندی ئیدانە دەکەینء پێمان وایە ئەمە هەنگاوێکى مەترسیدارە بۆ ئەو بەرنامەیەى کرانەوەیەى کە دەوڵەتى تورکیا بەرامبەر بە دۆزى کورد لەو وڵاتەدا بەنیازبوو جێبەجێی بکات، لە هەمانکاتیشدا گورزێکى کوشندەیە بۆ دیموکراتیەت لەتورکیاو رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیشدا.
لەبارودۆخێکى سیاسی ناجێگیرى وەک رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە گەلى کورد بووتە قوربانى هێزە داگیرکەرەکانى ناوچەکەو شەڕی سەلماندى ناسنامەکەى دەکات زۆرێک لە نووسەرانء رۆشنبیرانى نەتەوەکانى عەرەبء تورکء فارس دژى خواستە نیشتیمانىء نەتەوەییەکانى کورد وەستاونەتەوە و بەپێی ئایدۆلۆژیاى دەسەڵاتى دەوڵەتەکەیان لەکێشەى کوردیان روانیوە، بەڵام لەم نێوەدەدا کۆمەڵێک نووسەر و رۆشنبیری دیار هەن کە بە تێڕوانینێکى جیاوازتر بۆ کێشەى نەتەوەی کوردیان روانیوەو سەرسەختانە لەگەڵ سەلماندی مافەکانى گەلەکەماندا بوون، دیارترینیان رۆشنبیر‌و مێژوونووسی ناسراوى تورک (ئیسماعیل بێشکچی)یە کەتێزە سیاسیء فکرییەکانى زۆر پاڵپشتبوون بۆ گەلى کورد و دۆزە رەواکەى، لەم پێناوەشدا لەرابردوودا توشى کێشەى راوەدونانء گرتنء سەرئیشە دروستکردن بۆتەوە.
بۆیە بۆ ئێمەى نووسەرانء رۆشنبیرانء رۆژنامەنوسانى کورد جێگەى نیگەرانیە کە دەوڵەتی تورکیا بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسایەتیەدا بکات، لەم روانگەیەشەوە داوا لەکاربەدەستانى تورکیا دەکەین بەو فەرمانى دەستگیرکردنەدا بچێتەوە، چونکە دەستگیرکردنى کەسایەتیەکى وەک (ئیسماعیل بێشکچى) زیان دەگەیەنێت بەسومعەى سیاسی دەوڵەتى تورکیا و دەرفەتى کرانەوەو چارەسەرکردنى دۆزى کورد لە تورکیا پەکدەخات.
ئاسۆس هەردى
رێبین هەردى
عارف قوربانى
ئەحمەد میرە
کەمال رەئوف
شوان محەمەد
هەڤاڵ ئەبوبەکر
لەتیف فاتیح فەرەج
ئازاد چالاک
ئەنوەر حوسێن (بازگر)
دانا عەسکەر
هۆشیار عەبدوڵڵا
هێمن باقر
سەردار محەمەد
کاژاو جەمال
شوان داودی
پشتیوان جەمال
هەڵگورد سەمەد
محمەد مێرگەسوری
کەمال چۆمانى
زانکۆ ئەحمەد
ئارا ئیبراهیم
ئیبراهیم عەلى
كۆمێنتی خۆت بنووسه
nazhad_siwaily
mrovayaty la mrov bwny am frishtaya sharmazara... wak nwej krdn wajba pshtgiry am komalnasa gawraya la layan taki kurdawa,
سامانی وه‌ستا به‌کر
ئه‌م پیاوه تا ئێستا له مێژووی کۆن و نوێی تورکیایا واقیعبینترو ڕاستگۆترین نووسه‌ری تورک بووه به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی کورد، ئه‌م ڕۆشنبیره هه‌رده‌م له نووسینه‌کانیا خاڵه لاوازه‌کانی کوردی پیشانی کوردانیاوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی و زۆربه‌ی کاتیش ڕێگا جاره‌ی گونجاوی بۆ کێشه‌ی کورد خستۆته به‌رده‌ست. هه‌ر بۆیه من ده‌ستگیرکرنی به تاوان ناوزه‌نده‌که‌م.
کۆلنه‌ده‌ر
پێویسته هه‌موو رێکخراوه مه‌دنیه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه یه‌ک هه‌لوێست بن له دژی ده‌ست گیر کردنی سینبولی حه‌ق به‌رێز بێشکجی وه ده‌بێ وا سه‌یری گرتنه‌که‌ی بکه‌ین که هه‌ر له‌گه‌ل زیندان کردنی گیانی حه‌ق و ئازادی ئێمه‌ش ده‌چێته زیندان چونکه ئه‌م زاته په‌یانبه‌ری حه‌ق و مافی گه‌لانه دووباره داوا ده‌که‌م خۆ پێشاندانی بۆ بکرێت هه‌ر هیچ نه‌بێت ئیدانه‌ی ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه‌ی تورک بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ڵه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر کاره دزێوه‌کانیان
ئه‌بوبه‌کر مه‌رگه‌یی
من دژی ده‌سگیرگرتی نوسه‌ر ئسماعیل بێشکچیم
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService