ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌رێكه‌وتن دانیشتنی په‌رله‌مان دواخرا
...گه‌رانه‌وه
2010-07-27 19:33
به‌غداد/ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی عێراق، سێشه‌مه، دواخستنی دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مانی راگه‌یاند‌و ئاشكرایكرد كه قه‌واره سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
فوئاد مه‌عسوم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) ئاماده‌ی بوو، وتی “ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان دانیشتینێكمان سازكرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێكی تر بده‌ینه لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی”.
وتیشی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه هیچ رێكه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه، بڕیاردرا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه كراوه‌كه بۆ كاتێكی تر دوابخرێت”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندبوو كه نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاریان داوه دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مان دوابخه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوی سێ پۆسته سه‌رۆكایه‌تییه‌كه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه جاری سێیه‌مه دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دواده‌خرێت‌و هه‌تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادییه‌كه‌و پێكهێنانی حكومه‌ت.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService