ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Tuesday - 07 Sep 2010 
 
  "16 پرۆژە یاسا ئامادە دەکرێ بۆ دوای پشوو ی پەرلەمان،هەندێکیان گفتوگۆی توندیان لێدەکەوێتەوە."
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-07-28 13:10
Share/Bookmark

هەولێر-کوردستان ئۆنلاین  : ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان ئۆنلاینی راگەیاند، لیژنەی یاسایی خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتە لە سەر 16 پرۆژەی یاسا کە هەندێکیان دەبنە جێی ململانێ و گفتوگۆی توند.


گۆران ئازاد ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیکدا بە کوردستان ئۆنلاینی راگەیاند" لیژنەی یاسایی پەرلەمان کە دەبێ راپۆرتی هەبێ لە سەر هەموو پرۆژە یاساکان ،خەریکی  ئامادەکردنی راپۆرتە لە سەر 16 پرۆژەی یاسایی."
وتی" خۆی 54 پرۆژەی یاسا ئامادەیە و هەندێکیان گەڕاونەتەوە حکومەت ، بەڵام ئێمە وەک لیژنەی یاسایی بۆ کارئاسانی داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد ، کە بەرنامە دادەنێ ،کە ئەو پرۆژانەمان بۆ دیاری بکات کە ئەولەویەتیان هەیە ، تا لە کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەماندا کارەکان بە رێکوپێکی تر بڕوات و سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای راپۆرت نەکات لە سەر پرۆژە یاسایەک کە ئامادە نەبێ."
هەروەها وتی "  ئەم پرۆژانە خاڵبەندیی کراون ، کە یەکەم پرۆژە یاسای نەزاهەیە ، دووەم کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ کوردستان و سێیەم پرۆژە یاسای توندوتیژی ناوخێزان ،، بەم شێوەیە ریز کراون."


لە درێژەیدا وتی " هەندێک لەو پرۆژە یاسایانە گفتوگۆی توندیان لە سەر دروست دەبێ لە نێوان کوتلەکانی پەرلەمان ، بۆ نمونە نەزاهە ، گفتوگۆ دەکرێ لە سەر ئەوە یاسایە گەڕانەوەی هەبێ بۆ رابردوو ، یان بۆ ئێستا یان لەمەودوا بێ ، ئەگەر بگەڕێتەوە ، لەوانە یە زۆر لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی و گۆڕانیش بگرێتەوە ،، ئیتر لەم پرسانەدا رای توندودژ یەک دروست دەبێ ،، یان کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەوانەیە هەریەکە لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بیروبۆچوونی جیاجیا یان هەبێ ، بۆ نمونە گۆڕان بیەوێ هەرنەبێ ، لە بەر ئەوەی بڕوای وایە پارتی و یەکێتی زاڵ دەبن تیایدا ، یان یەکێتی ترسی هەبێ و بۆ نمونە ."


وتی " ئەو یاسایانەش دەبێ بە کامڵی دەرچن ،چونکە نابی یاسایەک دەرچێ بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دوایی لایەنەکان لیی ناڕازی بن یان جێبەجێ نەکرێ."



وتیشی  " پێوایە دانیشتنەکانی دوای پشووی پەرلەمان ریکوپێکتر دەبن."


چاوەڕێ دەکرێ لە مانگی سەپتەمبەردا ،پەرلەمان کۆتایی بە پشووەکەی بینێ.

   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService