ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
موحسین سه‌عدون: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیارێك ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نابێت
...گه‌رانه‌وه
2010-07-29 01:11
به‌غدا/ موحسین سه‌عدونی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانیی، رۆژی چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا كه تایبه‌ته به عێراق “رایه‌ك ده‌سه‌پێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نابێت”.چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه “له‌توانادا نییه” به‌ر له رۆژی 4/8 دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان ئه‌نجامبدرێت.
سه‌عدون له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “هه‌موو ئاماژه‌كان وانیشانده‌ده‌ن كه به‌ر له رۆژی 4ی ئاب دانیشتنی په‌ڕله‌مان ئه‌نجامنادرێت، كه واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ت به عێراق”.
روونیشیكرده‌وه كه “ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێك بسه‌پێنێت كاریگه‌ری سه‌لبی لێبكه‌وێته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نه‌بێت”.
جێی باسه بڕیاره نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌میانی كۆبونه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات.
سه‌عدون ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێت له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا بگاته چاره‌سه‌رێك مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت”. هێماشی بۆ ئه‌وه كرد “به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه رایه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService