ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
Iom هاوكاری په‌نابه‌ری عیراقی ده‌كات
...گه‌رانه‌وه
2010-07-29 10:38
Iom هاوكاری په‌نابه‌ری عیراقی ده‌كات
زانا گه‌ڵاڵی
له سه‌ره‌تای جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی (irrini) وه له به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچ iom نزيكه‌ی 739 په‌نابه‌ری عیراقی هاوکاری کراون.
له‌وباره‌یه‌وه چه‌له‌نگ یه‌حیا لێپرسراوی به‌شی عیراق له به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ) رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی کۆچ iom له نه‌رویج ( رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 تاوه‌کو مانگی 6 ی 2010ى خایاندووه، جگه له‌وه‌ی 739 په‌نابه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوکاری کراون و نزیکه‌ی 250 په‌نابه‌ری دیکه‌ی عیراقی له‌نه‌رویج داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان پێشکه‌شکردووه‌و ئێستا له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌دان که به‌شی زۆری ئه‌و ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاخود له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌دان په‌نابه‌رانی کوردی عیراقن.
ئه‌م لێدوانه‌ی خاتوو چه‌له‌نگ یه‌حیا له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا بۆڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و PUKmedia دێت که له رۆژانی داهاتوو بڵاوده‌کرێته‌وه، تيايدا باس له ورده‌کاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و بڕی ئه‌و هاوکارییه‌ش ده‌كات که له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی (irrini) به په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌درێت له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیکه سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران
..
به‌رنامه‌ی (irrini) به‌رنامه‌یه‌که به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق و به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ له وڵاتی خۆیانه، له هه‌مانکاتیشدا iom هاوکاری چه‌ندین په‌نابه‌ری دیکه‌ی ده‌کات له‌کردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ فێربوونی کار‌و پیشه‌ی جیاواز.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService