ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
نه عه‌لاوی نه‌مالكی
...گه‌رانه‌وه
2010-07-29 10:57
دیاره هه‌ریه‌ك له‌ئیَمه بۆمان هه‌یه بپرسین بۆچى حكومه‌تى عراق پیَك نایه‌ت و
بۆدواكه‌وتوه وه‌كیَ لیَی به‌رپرسیاره هه‌موو تاكیَكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بۆی هه‌یه ئه‌وپرسیاره ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیسته براوه‌كان بكات ره‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ریَته‌وه بۆ ئه‌وقۆناغه سیاسیه‌ى كه له‌دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتۆته‌كایه‌وه له‌نیوان كوتله براوه‌كاندا ئه‌وه‌ى جیگاى باسه ئیَستا لیَره‌دا له‌سه‌رى بوه‌ستین و شرۆڤه‌یَكى سیاسى بۆبكه‌ین ئه‌وه‌یه كیَشه‌كه له‌نیوان لیستى العراقیه‌و لستى ده‌ولاتى یاسادایه واته له‌نیَوان عه‌لاوی و مالیكی‌دا .كه هه‌ریه‌كه‌و ئه‌یه‌ویَت خۆى ببیَته سه‌رۆك وزیران . عه‌لاوى به‌پال پشتى سونه‌كان و ملاكیش به‌پال پشتى زۆربه‌ى شیعه‌كان داكۆكى له پۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌مرۆ عراق به‌هۆى عه‌لاویى و مالیكیه‌وه توشى قه‌یرانیكى سیاسى و ئابوری گه‌وره بۆته‌وه . به‌هۆى پیَك نه‌هیَنانى حكومه‌ته‌وه. له‌هه‌مووجیهاندا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌یكى كورتدا لیستى براوه راده‌سپیَردریَت له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا حكومه‌ت پیَك بهیَنیت ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا نه‌یتوانى ئه‌وه لیستى دواى ئه‌وراده‌سپیردریت یاخود به‌هاوبه‌شى لیسته براوه كان حكومه‌تیَكى بنكه فراوان پیَك ده‌هیَنن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا ئه‌وا به‌پیَى ده‌ستورى ئه‌وولاته‌چاره‌یه‌كى بۆ ده‌دۆزنه‌وه . به‌لام به‌داخه‌وه له‌عراقى ئه‌مرماندا توشى قه‌یرانیكى سیاسى گه‌وره بوینه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ریَته‌وه كه هیزه سیاسه‌كانى براوایان به‌دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن نیه هه‌ریه‌كه‌و ئه‌یه‌ویَت ئه‌جیَنداى ولاتیَك جیَبه‌جیَ بكات واته عراق بوه‌ته شویَنى ململانیى ولاتانى دراوسیىَ و ئه‌مریكاو رۆژئاوا بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته وابه‌ئاسانى بتوانیَت حكومه‌تیكى سه‌ربه‌خۆى یه‌ك گرتوو به‌م نزیكانه پیَك بهیَندریَت ؟ ئه‌وه‌تا بۆماوه‌ى چوار مانگ به‌سه‌ردا تیَپه‌ر بوه‌و تائستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامیَك . هه‌ردو لیستى العراقیه‌و ده‌ولاتى یاسا له‌هه‌ولى ئه‌وه‌دان لیسته براوه‌كانى دى رازى بكه‌ن و بۆلاى خۆیان كیش بكه‌ن ئه‌وته عه‌لاوى بۆ جارى سیَه‌م له‌گه‌ڵ وه‌فدى كوردى له‌به‌غدا كۆده‌بیَته‌وه بۆگفتو گۆ له‌باره‌ى پیَك هیَنانى حكومه تى نویَى عیَراق . وه‌بۆهه‌مان مه‌به‌ست مالیكیش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى له‌كه‌ل وه‌فدى كوردى و عراقى تر سازداوه . وه‌له‌لایه‌كى تره‌وه بریاره په‌رله‌مانى عیَراقى له‌م نزیكانه‌دا كۆببیَته‌وه و چاره‌نوسى حكومه‌ته‌كه ى مالیكى دیارى بكات . ئه‌مه‌ش توشى قه‌یرانیَكى سیاسى ترمان ده‌كاته‌وه بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵك پیَیان باشه ئه‌م پۆسته نه‌بدریَت به علاویى و نه‌بدریَت به‌مالیكى بۆیه پیَویسته هه‌ردوو لیستى العراقیه ولیستى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌سیَكى گونجاوتر بۆئه‌وپۆسته ده‌ست نیشان بكه‌ن تا كۆتایی به‌و بۆشاییه سیاسیه بهیَنریَت له عه‌لاوی مالیكی دروستیان كردووه ئه‌م دووكه‌سه ئه‌جیندای ده‌ره‌كیا له‌سه‌ره نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
هونه‌ركه‌ریم
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService