ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Tuesday - 07 Sep 2010 
 
  ئه‌ندامێكی‌ عێراقییه‌: به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك له‌ سه‌فقه‌ی‌ سیاسییدا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-07-29 13:59
Share/Bookmark


به‌غداد/  ئه‌ندامێكی‌ ئیئتیلافی‌ عێراقییه‌، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی‌ سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی‌ دیكه‌ قبوڵ ناكرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناشێت بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان عێراقییه‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌.


عومه‌ر جبوری‌ به‌ ئاژانسی‌ (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی‌ راگه‌یاند “سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد له‌ به‌غدا رۆژ نوری‌ شاوه‌یس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌ركوك له‌ڕووی‌ مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ئێمه‌ ئه‌و لێدوانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌وه‌ هه‌لی‌ گفتوگۆی‌ جدی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌”.


ناوبراو وتیشی‌ “به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی‌ سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی‌ دیكه‌، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ ناشێت بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان عێراقییه‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌”.


جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ “سوربوونی‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبوونی‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆی‌ پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراقه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماده‌ ده‌ستورییه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌و شاره‌ له‌ یه‌كی‌ دیسێمبه‌ری‌ 2007دا ماوه‌ی‌ به‌سه‌رچووه‌”.


ناوبراو سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ نیشان دا له‌و جۆره‌ لێدوانه‌ “له‌كاتێكدا وڵات به‌ قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا تێده‌په‌ڕێت”.

   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService