ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
به‌رهه‌م ساڵح: کەرکوک شارێکی هەرێمی کوردستانە
...گه‌رانه‌وه
2010-07-29 23:53
كه‌ركوك/ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح، رۆژی پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند كورد تێڕوانینێكی روونی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه شاری كه‌ركوك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هه‌رێم به‌ڵام خه‌ڵكی تر هه‌یه رای دیكه‌ی هه‌یه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی حكومه‌ت.
به‌یاننامه‌كه تێیدا هاتووه كه “به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ به‌یاوه‌ری ژماره‌یك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد‌و له‌لایه‌ن پارێزگار‌و به‌رپرسانی ئیداریه‌وه پێشوازی لێكرا”.
هێماشی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه “كورد پێیوایه كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه، به‌ڵام نامانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی كوردی بسه‌پێنین، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌گوێره‌ی ده‌ستوورو رێوشوێنه قانوونیه‌كان ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ببێت”.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ” دواتر له‌گه‌ره‌كی ره‌حیماوه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری و كار، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ، به‌ردی بناغه‌ی خوێندنگایه‌كی 27 پۆلی دانا”.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و خوێندنگایه‌دا به‌رهه‌م ساڵج وتی ” ئێمه ده‌مانه‌وێت كه‌ركوك ببێته هێمای به‌یه‌كه‌وه ژیان، هه‌ر بۆیه‌ش ناوی ئه‌وخوێندنگه‌یه به‌یه‌كه‌وه ژیان ده‌بێت، هه‌روا ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد كه‌چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر كه‌هه‌ندێكیان ته‌واو كراون‌و هه‌ندێكیشیان له‌جێبه‌جێكردن دان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له‌كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێن، كه‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان لێی سود مه‌ند ده‌بن”.
دووپاتیشیكردۆته‌وه كه “ده‌یانه‌وێت هاریكارو پشتیوان بن له‌پێكه‌و ژیان‌و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی رابردوودا، كه‌له‌سه‌ر راگواستن و سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی بونیاتنرابوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه “هه‌ندێ لایه‌ن گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه‌ركوك ببێته سه‌ره‌تای ته‌قینهوە‌ی شه‌ڕێكی ناوخۆ، به‌ڵام به‌هه‌وڵی ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك نه‌ك هه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا كه‌ركوك زیاتر ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، ئه‌م هاوكاریه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شداریه‌كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService