ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Tuesday - 07 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
سامی شۆڕش: قه‌یرانی سیاسیی وڵات به‌هۆی گرێی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌رده‌وامه
...گه‌رانه‌وه
2010-07-30 15:06
به‌غداد/ سامی شۆڕش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانیی كوردستان، رۆژی هه‌ینی، رایگه‌یاند قه‌یرانی سیاسیی وڵات به‌هۆی گرێی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌رده‌وامه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه بارودۆخی سیاسی چه‌قی به‌ستووه‌و هیچ پێشنیارێكی نوێ له‌ئارادا نییه‌و ده‌شێت بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌و به‌بێ چاره‌سه‌ر درێژه‌بكێشێت.
سامی به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “كێبه‌ركێی توند له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هۆكاری سه‌ره‌كیی قه‌یرانی سیاسییه له وڵاتدا‌و هیچ پێشنیارێكی نوێ له‌ئارادا نییه‌و ده‌شێت بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌و به‌بێ چاره‌سه‌ر درێژه‌بكێشێت”.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه “ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وام هه‌ولێ داوه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی لایه‌نه عێراقییه‌كان‌و كوتله كێبه‌ركێكاره‌كان، هه‌روه‌ك چۆن له‌پێش رووخانی رژێم‌و له‌سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوكمیشدا هه‌مان رۆڵی ده‌گێڕا”.
سه‌باره‌ت به لێدوانێك كه له رۆژنامه‌ی خه‌لیجی ئیماراتیدا له زاری ناوبراوه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی بوونی رێكه‌وتنێك له‌نێوان مالیكی‌و عه‌لاویدا بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ هه‌ریه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ئالوگۆڕكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و پێدانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به كورد، سامی شۆڕش وتی “ئه‌م قسانه راست نیین‌و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سوره له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار”.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService