ده‌سپێک
|
په‌یوه‌ندی
|
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
| ئه‌رشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسه‌ت
جیهان
کۆمه‌ڵایه‌تی
هونه‌ر
بیر‌ورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وه‌رزش
ڕێباز فاوه‌نده‌یشن پڕۆژه‌ی تیمی گه‌ڕۆكی ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م خانه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی ده‌كاته‌وه
...گه‌رانه‌وه
2010-02-07 16:02
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری ته‌ندروستی له كوردستاندا و خزمه‌تكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر پێویستیان به هاوكاری هه‌یه ڕێباز فاوه‌نده‌یشن پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی له خانه كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سلێمانی جێ به جێ ده‌كات.
ئه‌م پرۆژه‌یه له دوو به‌ش پێك دێت:
1-دابینكردنی پێداویستی ته‌ندروستی بۆ 8 خانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
2-پشكنینی پزیشكی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و خانانه‌دان له لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه.
خانه‌كان بریتین له :
1. خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی كوڕان.
2. خانه‌ی نه‌و جه‌وانانی كچان.
3. په یمانگای ئاوات.
4. په‌یمانگای نابینایان.
5. په‌یمانگای نابێست.
6. په‌یمانگای هانا.
7. سه‌نته‌ری ئۆتیزم.
8. خانه‌ی به ساڵا چوان.
شایانی باسه كۆی گشتی كه‌سه‌كانی سه‌رجه‌م خانه‌كان بریتی یه له 308 كه‌س پڕۆژه‌كه ماوه‌ی 3 هه‌فته ده‌خایه‌نێت . بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له‌پاش ئه‌و سه‌ردانیكردنانه‌ی ڕێباز فاوه‌نده‌یشنه‌وه دێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه داواكاری ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه پزیشك سه‌ردان بكات و كۆمه‌لێك پێداویستی ته‌ندروستیان بۆ دابین بكرێت.
پرۆژه‌كه له به‌رواری 7/2/2010 ده‌ستیپێكرد وه له‌لایه‌ن رێباز فاوه‌نده‌یشنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی رێباز فاوه‌نده‌یشن
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی ته‌واو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService