| |
| |
 |
| |
| |
پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت, ئاسان نییه |
| ...گه‌رانه‌وه |
2010-05-04 11:49 |
 |
 پاش ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7ی ئازار, سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن و كورسیی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا , ده‌ستیان كردووه به وتوێژكردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو, ئاشكرایه له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق هیچ كام له لیسته براوه‌كان , رێژه‌یه‌كی ئه‌تۆیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه كه بتوانن به‌ته‌نها یاخود له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ لیستێكی دیكه‌دا حكومه‌ت دروست بكه‌ن, به‌ڵكو كورسییه به‌ده‌ستهاتوه‌كانیان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن و بۆ پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته , پێویست به هاوپه‌یمانییكردنی سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌و ئامانجه‌ی كه بتوانرێت رێژه‌ی كورسی پێویست كۆبكرێته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كه‌ئه‌ویش 163 كورسییه. به پێی چاودێرانی سیاسی , پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق به ئازارێكی زۆر له‌دایك ده‌بێت, ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌و ململاَنێی كۆن و بیروبۆچوونی جیاوازی نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كردووه, له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لیستی عیراقیه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 91 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ دوو لیستدا هاوپه‌یمانی بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت , یه‌كێك له‌و لایه‌نانه كه بێ سێ و دوو ده‌بێت شه‌راكه‌تی پێبكات , لیستی كوردستانییه كه‌خاوه‌نی 43 كورسییه, به‌لاًَم گه‌ڕان به‌دوای لیستێكی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ لیستی عیراقییه ئاسان نییه, چونكه ته‌نها لیسته‌كه‌ی نوری مالكی كه خاوه‌نی 89 كورسییه‌و لیسته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم كه خاوه‌نی 70 كورسییه له گۆره‌پانه‌كه‌دایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دروستكردنی حكومه‌ته‌كه. ئه‌وه‌ی كه شانسی زۆره لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵدا بكات جگه له‌كورد لیسته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیمه, چونكه ماوه‌یه‌كه جۆره نه‌رمییه‌ك له لیسته‌كه‌ی حه‌كیم ده‌بینرێت به‌رامبه‌ر به‌عه‌لاوی، به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌و لێدوانه گرنگه‌ی كه پێشكه‌شی كردوو وتیایدا ووتی: ئاماده‌نیم له‌حكومه‌تێكدا به‌شداری بكه‌م به بێ بوونی لیستی عیراقییه, به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌شدا هاوپه‌یمانییكردنی نێوان عه‌لاوی و حه‌كیم , ئاسان نییه ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی چه‌ند كه‌سایه‌تییكه‌ی نێو لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی كه له نێو لایه‌نی كوردیدا خوازیار نین. سه‌باره‌ت به لیسته‌كه‌ی نوری مالكیش جۆره ته‌گه‌ره‌یه‌ك هاتونه‌ته ئاراوه كه پێده‌چێت به‌جه‌نگێكی سیاسی قورس ئه‌و ئاواته بێده دی، چونكه بۆ هێنانه دی ئاواتی دروست كردنی حكومه‌ت له‌لایه‌ن مالكیه‌وه پێویستی به هاوپه‌یمانییكردن له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم و لیستی هاوپه‌یمانیدا هه‌یه، نوری مالكی پێی وایه وتوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا ئاسان تره به‌رامبه‌ر به وتوێژكردن له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی حه‌كیمدا, ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی پێكهاته‌یه‌كی گرنگ له‌نێو ئه‌و لیسته‌ی حه‌كمیدا كه لیسته‌كه‌ی ره‌وتی سه‌دره، لیستی سه‌در به‌هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه مه‌رجی دوورخستنه‌وه‌ی نوری مالكیان داناوه له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ هاویپه‌مانییكردن، چونكه به‌پێی بۆ چونی ئه‌و ره‌وته، هه‌زاران هه‌وادار و لایه‌نگریان له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مالكیدا ده‌ستگیركراون و تا ئێستاش ئازاد نه‌كراون و ئێستاش ئاماده‌نین ده‌نگی خۆیانی بده‌نێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، بۆیه دواین توێژی نێوان لیسته‌كه‌ی مالكی وعه‌مار حه‌كیم بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییكردن گه‌یشته بنبه‌ست. سه‌باره‌ت به بوون و پێگه‌و رۆڵی كورد له‌نێو دانوستان و وتوێژه‌كاندا, راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گڕ له‌نێو هزری لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا چه‌سپاوه كه كورد یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی بینای دروستكردنی حكومه‌تی عیراق، له‌ونێوه‌نده‌شدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه بێ كورد پێكهاته‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌واو نابێت، بۆیه راسته‌وخۆ له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌یتاپه‌یتا نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئاڵوگۆركردنی بیر‌ورا, لایه‌نی كوردیش سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی نێوماڵی خۆیانن و هه‌نگاوێكی زۆر باش و گرنگیان بڕوه و توانیان بناغه‌یه‌ك بۆ كوتله‌یه‌كی هاوبه‌ش دابنێن و پێكه‌وه وتارێكی سیاسی هاوبه‌ش دابرێژن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستنی ئه‌و مافانه‌ی كه له‌نێو ده‌ستووری عیراقدا بۆ كورد فه‌راهه‌مكراوه، دروستكردنی حكومه‌تی نوێی عیراق بۆ هیچ لایه‌نێك و لیسته براوه‌كانی وه‌ك عیراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتلافی نیشتمانی عیراق ئاسان نییه، پێویست ده‌كات كێشه‌ى كه‌سیی و ناوخۆییه‌كان وه‌لا بنێن و به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌لی عیراق له‌سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان دابێن، به‌پێچه‌وانه‌وه دروستكردنی ئه‌و حكومه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت, ئاسان نییه. بۆ زیاتر تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و دیاری كردنی پێگه‌ی كورد له‌و پرسه‌داو هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماده‌كارییه ساسییه‌ی كه كورد دایرشتوه بۆ چوونه نێو دۆسییه‌ی سیاسی عیراق، د.سامان فه‌وزی مامۆستای زانكۆ ڕاگه‌یاند: گه‌رچی ده‌رئه‌نجامه ڕه‌سمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازار، ڕانه‌گه‌یه‌نراوه ، چونكه ڕاگه‌یاندنی ده‌كه‌وێته دوای ِراگه‌یاندنی ئه‌و لیژنه دادوه‌ریه‌ی له‌كۆمسیۆن پێكهێنراوه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو لاِیه‌نه براوه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی عیراق به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له‌گفتوگۆدان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق, پێده‌چێت پاش راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كان ، دانیشتن‌و گفتوگۆكان گه‌رموگوڕی زیاتر شێوازی ڕه‌سمی به‌خۆوه ببینێ، كورد له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هه‌ی بوه، دیاره ئه‌و ڕۆڵه له‌سه‌ر ئه‌وه بنیادنراوه كه‌له‌ڕابردوودا ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیوه له به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق وه‌ك ده‌وترێت ڕۆڵێكی خیرانه‌ی هه‌بوه له‌نێولایه‌نه‌كاندا بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه‌ی له‌ڕابردوودا هاتونه‌ته‌ئاراوه، بۆیه هه‌موولایه‌ك به‌په‌رۆشه‌وه له‌هه‌وڵی ڕاكیشانی متمانه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردیدان. له‌باره‌ی ئه‌و تێروانینه‌ی كه پێویست ده‌كات كورد بیكاته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له وتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه د. سامان ووتی, بۆئه‌وه‌ی كورد شوێنێكی گرنگی هه‌بێت له‌حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق بتوانێت به‌شێكی زۆر له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیداوه بهێنێته‌دی پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بگرێته‌به‌ر. یه‌كه‌م: گرنگترینیان تۆكمه‌كردن‌و یه‌كگرتویی وتاری كوردی یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و له‌كاتی گفت‌و گۆو دانیشتنه‌كاندا له‌گه‌لً لایه‌نه جیاجیاكانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی عیراق به‌لاَم ئێستا لیسته براوه‌كانی كورستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌یه‌كه‌وه دانیشتن بۆ یه‌كخستنی وتار‌و تێڕوانینه‌كان ڕیكه‌وتنی له‌سه‌ر مه‌سه‌له جیاكان تابتوانن له به‌غدا یه‌ك هه‌ڵوێستبن له‌سه‌ر مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كان. دووم : دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه بۆگفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، بێگومان كورد ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌بزانێت كه ته‌نها به‌ڵینی لایه‌نه براوه‌كانی سه‌ر گۆڕپانی سیاسی عیراق به‌سنییه و پێویسته به دیكۆمێنت بكرێت‌و ڕێكه‌وتننامه‌كان ئیمزای سه‌رۆكی لیست‌و لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ربێت وه به‌شَێوازێكی گشتگیر‌و مه‌تاتی باس له‌داواكاریه‌كانی گه‌لی كورد نه‌كرێت، به‌ڵكو پێویسته به‌ووردی و به‌چه‌ند قۆناغێك یاخود به دیاریكردنی ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌نێو ڕێكه‌وتنه‌كاندا ئاماژه‌ی پێبدات له‌گه‌ل َئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌رپێچی‌و فه‌رامۆشكردن‌و گوێنه‌دان به‌و داواكاریانه چ دۆخێك دروست ده‌كا‌و هه‌نگاوه‌كان چی ده‌بێت، چونكه‌هه‌موولایه‌نێك پێویستیان به‌كورسی لایه‌نی كوردی هه‌یه كه ژماره‌ی كورسیه‌كان 57وبۆ58 كورسی ده‌بێت له‌وانه‌یه له‌ئاست خواستی كورد نه‌بێت، به‌لاَم كه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌م نیه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی عیراق‌و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ر یاسا‌و تێپه‌ڕاندنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا و له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر سودمه‌ند بێت له دروستكردنی حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق پێویسته ئێمه‌یش كۆمه‌ڵێك داواكاری خۆمانمان هه‌بێت كه ئه‌و مه‌سه‌له سیاسی‌و ژیریانه‌بن كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه . له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی كورد له وتوێژه‌كاندا، سامان فه‌وزی ووتی : هه‌موو داواكاریه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی یه‌ك دێردا ده‌توانین كۆی بكه‌ینه‌وه، به‌لاَم پێویسته وورده‌كاری بۆ بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور‌و جێ به‌جێكردنی بڕگه به‌برَگه‌ی ماده‌كانی ده‌ستوور له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه شیكاری بۆ ئه‌م دێڕه بكه‌ین كه مه‌به‌ستمان چیه‌و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی‌و ووردی بۆ دیاری بكه‌ین. له‌باره‌ی ئاستی پێویستییونی لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ هاوپه‌یمانییكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق، دكتۆر فه‌وزی ووتی: هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان ئه‌وه‌ده‌رده‌خه‌ن كه‌هیچ كام له‌لایه‌ن‌و قه‌واره براوه‌كان ناتوانن به‌بێ كورد‌و ڕازیكردنی ,حكومه‌ت پێكبهێنن، چونكه ئه‌گه‌ر لایه‌ن براوه‌كان له ڕووی ده‌ستوری‌و یاساییه‌وه بتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن به‌بێ كورد، به‌لاَم له‌ڕوی واقعی‌و سیایه‌وه ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه چونكه ناكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی و له‌به‌ڕیوه‌بردنی سیاسی عیراقدا، پێكهاته‌ی دووه‌م كه هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌و ناوی هه‌رێمی كوردستانه فه‌رامۆشبكرێت بۆ یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌جدیه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه متمانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن‌و بیهێننه ناو ئه‌و ڕیكه‌وتننامه‌یه‌وه‌و چاكیش ده‌زانن كه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌نده به‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و لایه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ دایه، بۆیه پێموایه كورد ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له متمانه‌دان‌و شه‌رعیه‌تیدان به هه‌ر حكومه‌تێك كه له ئاینده‌دا له عێراقدا دروست ده‌بێت له‌به‌رئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كوردهه‌یه‌تی پێویسته گرنگی خۆی له‌یاد بێت و به قورساییه‌وه داواكاریه‌كانی خۆی له‌هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌كدا جێبكاته‌وه به‌شێوازێكی وردوو یاسایی‌و دیار.
|
| |
|
| |
|
| |
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
مةولان حسين احمدl |
بةلةباسكردنى ئيستاى ئةخلاقيةييةتى عةرةب ثيويستة بطةريضينةوة بؤ ميذوو ،جونكة ناتوانريت هيج خويندنةوةيةك بؤئيستابكريَت ،خويندنةوى رابردوو ليكدانةوةو تويضذينةوةى لةسةر دةكريت .هةلبةتة ميذووى عةرةب ميضذويَكى خويناوييةو دةتوانين بكةريضيضينةوة سةردةمى دةستةلاَتى خيلافاتى ئيسلام كةضون لةسةر دةستةلات كةوتونةتة طيانى يةكترىو زؤر بيباكانة كةوتونةتة كوشتنى رؤحة بيرؤزةكانى خودا بةبىَ ئةوة كة تؤزيَك هةستى مرؤظانةيان هةبيَت .هةلبةتة لةدواى كوشتنى (عوسمانى )بةبةرنامةى معاوية لةدوايدا خؤكرد بة خويضنكررى عوسمان و طةورةترين شةرى هةلكيرساند ئةمةش دلسؤزى نةبوو بؤ عوسمان بةلكو ئةمة بةنةخشةيةكى داريضذراو لةلايةن دةستةلات دارانى ئةوكاتى ئيسلام ببون بةجةند بةشيك لةبيناو بةرذةوةنديةكانيان ،هةلةسةردةمى ئيسلام ئةوانةى كة عةشرموبةشةرة بوون زؤرينةيان كوزراون .ليرةد ئةتوانين بثرسين ئةوانة بةدستى كى كوزراون رؤمةكان كوشتنيا ،يةهوديةكان كوشتنيان . جكة لةعومةرى كورى خةتاب كةبةدةستىثياويكى هةزارى فارس كوزرا جونكة باجيكى زؤرى خستبووة سةرى ئةويشلةتاوزيانى خؤىو كوشتى.بةلام دةليضين، عوسمان كى كوشتى ،زبيرو تةلعة لةكوىَ كوذران ، بؤنةهامةتى خةلكى عيراق ئةم روداوانة زؤريا لةخاكى عيراق رويان داوة و طةورةترين خوين ريَذى لةعيراق رويداوة هةرلةسةردةمى دةسةلاتى عومةرى كورى خةتابةوة تادةطاتة دةستةلاتى خةلافةتى توركة عوسمانيةكان ،ئةم ولاتة ولاتى مةرطوخوينة هيض كات ذيانى تيدا ئاسودةنةبووة ، كةباسيكى سةدةمى دواى جةنطة جيهانى يةكةم بكةين و لةهينانى مةليك فةيسةل بؤعيراقكةخةلكى عيراق نةبوو ، كةوتة دارشتنى ثيلان لةدذى نةتةوةى كوردوو دةستى دايةبةعرةب كردنى كوردستان و ضةندين عةربى هيناية كةركوك نشتة جيكردن ئةمةش كيشةكانى نيوان كوردوو عةربى قولتركردةوة ،هةرضةندة لةسةردةمى دةستةلاتى ئيسلام‌دا دريضغيان نةكردبوو لةكوشتن و داطيركردنى كوردستان لى سةندنى باجى زؤر ويران كردنى ولات
بةلام دواى مةركى فةيسةل و هاتنى يةك بةدواى يةكى ثياوة عيراقيةكان بؤدةستةلات نكؤليان نةكردووة لةكوشتنى خةلكى عيراق ،هةموو دةستةلاتةكانى عيراق بةشيوةى ديموكراتى نةهاتونةتة سةر كورسى دةستةلات، بةلكو هةمويان بة كودةتاو خوين رشتن طةيشتونةتة دةستةلات تاكو طةيشتة خوين ريذتري ن دةستةلات كةسةدام حسين بوو ، مرؤف ئةتوانى زؤر شت وازلى بهينى بةلام تةبيحةت هةرطيزضانابيت و ثةنديكى كوردى هةيةدةليت(خوى شيرى تاثيرى)ئةوانةى ئيستا لةدةستةلاتدان هةمان باطراوندى فيكرى ثيش خؤيان هةية و ناتوانن بطؤرين ،ضونكة ئةوان وابيردةكةنةوة كةبطؤرين تةواوى بةرذةوةنديةكانيان لةدةست دةدةن و ئةونيشتمانانةى داطيريان كؤردوونلةدةستيا دةضيت كة بةلايانةوة تاوانة طةلانى تر سةبةخؤبن و ئازاديان هةبيت ،جونكة ئةوان وةك ثلينطو و ئيمةى ئاسك راودةكةن و ئارةزويان خوين رشتنة و.سةلماندويانة بؤجيهانى مرؤظايةتى ، ئةوان ناتوانن بةبى خوين رشتن بوة ستن كة هيض كةسيان دةست نةكةويت ئةكةونة خؤكوشتنةوة و ئةو نةتةوةو طةلانةى ئةوانيش داطيريان كردوون هةمان رةوشتيان هةلطرتووة .ئةو دةستةلاتةى ئيستا عيراق بةريوة دةبات هةمان باطراوةندى فيكرى سةداميان هةية ، هةركامةيةكيان بيتة دةستةلات جياوازيةكى نيية لةطة ل ئةوانةى ثيش خؤى ،عةرب هيج كات قبولى هاوثيمانى لةطةل هيج نةتةوةيةك ناكات و ناهيليت هيج هةستيكى ئازادى هةبيت ،بةلام كةدةستةلاتى نةبيت ئةوةهةولى ئةوة دةدات خؤى لةسةر حيسابى نةتةوة ذيردةستةكان بنيات دةنيتةوةو كةطةيشتةوة دةستةلات ،ئةوة ئةكةويتةوة لةناوبردنى مرؤفةكانى غةيرة عةرب وهةولى لةناوبردنى دةدات ،جونكة بةبى خوين رشتن ناتوانى ئاسودةبيت ،ثيك هينانى حكومةت لةعيراق ئةبى لةسةر بنةماى خيلةكى بيت ،جونكة هزرى عةرب هةرلةسةر بنةواى خيل كاردةكات و هةركيزنابنةمرؤفى كامل و خؤيان دةوروبةرةكةى خؤيان قبول بكةن ،ئةوةى كةكةئيستا لةعيراق دةطوزةرى ميذويكى دوور‌و دريذى هةية ،عيراق لةم قةيرانة دةرباز نابيت تاكو ئةمريكا ثيكهاتةكةى ديارى نةكات ،ئةوش دةبى لةسةر بنةماى بةرذةوةندى جةندين دةولةت هةلدةقوليت ، بةرزةوةندى ئةمريكاو ئيران و سورياولاتانى عةرةبى بةكشتى وتوركيا،لةلايةكى تر ململانيى هةزهةبىو نةتةوةيى و ترسى نةتةوةى كورد لةثيك هينانى دةولت ،لايةنى ئابورى عيراق كةهةموو سةركردة عياقيةكان خةريكى تالان كردنى عياقن و بةرزةوةنديان هةية كةعيراق بةوشيوةية بمينيتةوة بؤئةوةى بةرزةوةنديةكانيان ثاريزراوبيت
ئةمانة هؤكارى سةرةكين ،خةلكى عيرا بةهةموو نةتةوةكانةوة دواى رزطاركلردنى عيراق ترسينراون ناتوانن لةسةر مافةكانى خؤيان بينة وةلام و زؤرينةى ولاتان ثييان خوش نيية دةولةتيكى بةهيز لةعيراق دابمةزرى بؤئةوةى بةرزةوةنديةكانيا تيك نةضيت ،هةولةناوخؤيةكان ناتوانن حكومةت ثيك بهينن جونكة هةموو لايةنةكان لةيةكترىبةطومانن ،لةم ولاتة شتيك نيية بةناوى سياسةت و بةريوة بردنى ولات تةنيا ئةوةندة هة لةدكتاتؤريةتةوة طؤراوة بؤ جةند كؤمثانيايكى توجار و تالانكةرى ئةم ولاتة .
|
|
| |
|
|
|
|
| |
| |
| Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency |
|
| All Rights Reserved , Created By KurdService |
|
|
|
|