پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەدرنەی تورکیا سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەو کوتایی هێنان بە خەباتی چەکداری پەکەکە: کاتی ئەوەیە دڵسۆزانە کار بۆ گەورەبوونی تورکـیا لە هەموو بوارەکاندا بکەین؛
📝 دەقی نوسراوەکە بە کوردی
«سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ هەموو کەس دەنێرین. ئێمە هیوای ئەو هەنگاوانەی کە بۆ ئاشتی نراون لەگەڵ یادەوەری و خەمی سری بەگ [ سڕی سورەییا ئۆندەر] پێکەوە دەژین.
بە بۆنەی ئەنجامەکانی کۆنگرەی پەکەکە، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە کە ئەم بڕیارەیان وەرگرتووە، بە تایبەتی بەڕێز ئۆجەلان و سەرۆک کۆمار و بەڕێز باخچەلی و بەڕێز ئۆزەل و بەڕێوەبەرایەتی دەم پارتی، هەموو سەرۆکایەتی گشتی حیزبەکان، بە تایبەتیش بەڕێز ئەحمەد تورک و بەڕێز پەرڤین بولدان دەکەین. ئەم هەنگاوە مێژووییە وەک هەنگاوێکی گەورە کە لە ئاراستەی یادەوەری سری بەگ نراوە، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێدەکەین.
ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئاشتی، چاکسازی، دیموکراسی و ئازادییەکان ببنە واقیع، و بۆ گەورەبوونی تورکیا لە هەموو بوارەکاندا، بە یەکگرتوویی و دڵسۆزییەوە کار بکەین. با بۆ هەموو لایەکمان خێر و بەرەکەت بێت.»