دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورک [CHP] سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری پەکەکە: ئەم وڵاتە هی هەموومانە و سپاسی ئەردۆغان و ئۆجەلان و ئۆندەر و شاندی ئیمڕالی دەم پارتی دەکەم؛
— دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا، سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سری سورەییا ئۆندەر و شاندی ئیمرالی دەكات و دەڵێت: پێویستە ژینگەی ئاشتی و ئاسایش بەردەوام و راستەقینە بێت، ئەم وڵاتە هی هەموومانە، ئەمە بۆ هەموو کەسێک کە لەسەر ئەم وڵاتە دەژین، مەسەلەی شەرەف و شکۆیە.
باخچەلی لە راگەیەندراوێكی نوسراودا ئاماژە بەوەدەكات، تورک و کورد هەردەم یەک و پێکەوەبوون، ئەمڕۆ ئاشتی و برایەتی سەردەکەوێت، ئەمڕۆ سیاسەت و دیموکراسی سەردەکەوێت، لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا، لە باشور تا باکور، میللەتی تورک سەردەکەوێت.
باخچەلی، سوپاسی ئەردۆغانی كرد، کە ئامانجی تورکیایەکی دوور لە تیرۆری کردە سیاسەتی دەوڵەت، ستایشی هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رابەری پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد، کە بەرپرسیارێتی مێژوویی بانگەوازەکەی لە ٢٧ی شوباتدا بۆ ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراسی لە ئەستۆ گرت، وتیشی، بە ڕێزەوە یادی خوالێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر دەکەمەوە، کە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥ کۆچی دوایی کردو بە دڵسۆزیەوە خزمەتێکی زۆری بە دۆزی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر کرد، سوپاسی ئەو شاندانەشی كرد کە لەنێوان ئیمراڵی_دەم پارتی_قەندیل کۆبونەوەیان ئەنجامدا، لەگەڵ هاوسەرۆک و بەڕێوەبەران و پەرلەمانتارانی دەم پارتی.