ژەنەڕال مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری پەکەکە:
— «بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی و کۆتایی هێنان بە میتۆدی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئۆجەلان، شایەنی ڕێزگرتنە.
پەکەکە لە پڕۆسەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینی. ئێمە پێمان وایە ئەم هەنگاوە نوێیە زەمینە بۆ پرۆسەیەکی نوێی سیاسی و ئاشتیانە لە ناوچەکەدا خۆش دەکات.
هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست بنێن و هەموو دۆستان پاڵپشتی پێویست پێشکەش بکەن.»