پەیامی مەسعوود بارزانی سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری پەکەکە: هیوادارین پرۆسەکە بگاتە ئامانجێکی باش؛

📝 دەقی پیامی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان:

«بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت. ڕاشیدەگەیێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.

مسعود بارزانی

12ی ئایاری 2025»

Share.
Leave A Reply

Exit mobile version