رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەو کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری دەڵێت: وڵاتەکەی هەنگاو بەرەو ئامانجەکەی دەنێت، كە خۆی لە تورکیایەکی دوور لە تیرۆردا دەبینێتەوەو، بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبێت و حكومە پێشوەختەكان تێكدەشکێنێت.
— ئەرۆغان، دوای کۆبونەوەی حکومەتی تورکیا لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە ئەنكەرەی پایتەخت، لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد: تورکیا راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە بڕیارێکی گرنگ دەزانێت لە ڕووی بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات و، ئاشتی ناوچەیی و، برایەتی هەمیشەیی رۆڵەكانی کۆماری تورکیا.
وتیشی: بە چوونە دەرەوەی تیرۆر و توندوتیژی لە هاوکێشەکەدا، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا دەکرێتەوە، دیارترینیان، بەهێزکردنی توانا دیموکراسیەکانە بۆ کاری سیاسی.
ئەردۆغان راشیگەیاند: لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دانانی چەک، ئەو رۆژانە كۆتاییانهات کە خێزانەکان رۆژانە هەواڵی ماڵوێرانکەریان پێدەگەیشت، بۆ ماوەی ساڵانێكی درێژ.
جەختیشكرد: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەمەلایەنە و گشتگیر دەزانین، کە هەموو لقەکانی ئەو رێکخراوە لە سوریا و باکوری عێراق و ئەوروپا دەگرێتەوە.