مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ئەمرۆ دوای چوارەمین دەوری دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەڵێت: ئێمە لە دانوستانی جددیداین و بەدوای ڕێککەوتنداین، بەڵام باسی وازهێنان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە.
— ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵێکی ئەمریکی لە رێکەوتی ٩ی ٥ی ٢٠٢٥ وتبووی: «ئێران ناتوانێت یۆرانیۆم بپیتێنێت، ئەمە هێڵی سوورە بۆ ئێمە. ئێران ناتوانێت خاوەنی ئامێری پیتاندی یۆرانیۆم (سەنترفیوژ)بێت. ئێران دەبێت دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبوەشێنێتەوە.ئەگەر گفتوگۆكانی یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ ئێران بەرهەمدار نەبن بەردەوام نابین و رێگایەکی تر دەگرینە بەر»